دوای جموجۆڵەکانی سوپای ئیسرائیل لەسەر سنوور، سوپای لوبنان لە ئامادەباشیدایە

دوای جموجۆڵەکانی سوپای ئیسرائیل لەسەر سنوور، سوپای لوبنان لە ئامادەباشیدایە

 

سوپای لوبنان دوای جموجۆڵەکانی ئەم دواییەی هێزەکانی سوپای ئیسرائیل لە ناوچە سنوورییەکان لە ئامادەباشیدایە.

بەگوێرەی میدیاکانی لوبنان، سوپای ئەم وڵاتە دوای پێشڕەویی سوپای ئیسرائیل بەرەو دیواری سنووری نێوان دوو وڵات، هێزەکانی خۆی خستۆتە حاڵەتی ئامادەباشیەوە.

لەلایەکی دیکەوە هێزەکانی « یونیفل » بوونی خۆیان لە باشووری لوبنان بەهێزتر کردووە، ئەمەش دوای پەرەسەندنی گرژییەکانی ناوچەکە.

تا ئێستا دەسەڵاتدارانی ئیسرائیل هیچ لێدوانێکیان لەو بارەیەوە نەداوە.

لوبنان و ئیسرائیل لەسەر ڕووبەری ئاوی 860 کیلۆمەتر چوارگۆشە کە دەوڵەمەندە بە سەرچاوەی غاز و نەوت، ناکۆکییان هەیە و لە تشرینی یەکەمی 2020ەوە چەندین خولی دانوستانی ناڕاستەوخۆیان لەگەڵ نێوەندگیری ئەمریکا و نەتەوە یەکگرتووەکان ئەنجامداوە. لەم دواییانەدا لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی ڕابردوودا سەبارەت بە دیاریکردنی سنوورە دەریاییەکان گەیشتنە ڕێککەوتن.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top