ئێزیدیایەتی وشنگال لە پرسێکی نێوخۆییەوە بۆ بە نێودەوڵەتی بوون.
رۆژی پێنجشەممە 19ی کانوونی دووەمی 20203 پەرلەمانی ئەڵمانیا بەزۆرینەی
دەنگ کۆمەڵکوژی کوردانی ئێزیدی بەجینۆساید ناساند.لە هەمان کاتدا وەزیری دەرەوەیان خاتووئەنالینا بێربۆرک لە بارەی ئەو بریارە گرنگ ومێژووییەی پەرلەمانی وڵاتەکەی گوتی :
بریاری بە جینۆساید ناساندنی تاوانەکانی داعش دژبە کوردانی ئێزیدی تەنیادروشم
نییە، بەڵکو بۆ ئەوەیە دادپەروەری بەرقەرابێ وببێتە پشتیوانی مەزن بۆگەڕانەوەی سەرفرازانەی ئێزیدییەکان بۆ سەر ماڵ وزێدی باوباپیرانیان . بە گشتی ئەم بریارە
کۆمەڵگای نێو دەوڵەتی وناوەندەکانی مافی مرۆڤی لە خەوێکی قوڵی پێشێلکاری مافی مرۆڤ و سەودای سیاسیی و بەرژەوەند خوازیوە ڕاچڵەکاند .
هەڵبەتە ئەم بریارەی بەجینۆساید ناساندنی تاوانی کۆمەڵکوژی کوردانی ئێزیدی لە لایەن پەرلەمانی ئەڵمانییاوە بووە چوارەمین بریاری بە جینۆساید ناسنی پەرلەمانی وڵاتانی ئەوروپی،هەرسێ بەجینۆساید ناسینی پێشووی پەرلەمانی بۆساڵی 2016 دەگەرێتەوە کە پەرلەمامی فەرەنسا لەوسالەداوپاشان پەرلەمانی بەلجیکاوپەرلەمانی
هۆڵەنداش کومەڵکوژی کوردانی ئێزیدیان بەجینۆساید ناساندوە .
ئێستا ئێزیدیایەتی وشنگال لە دوای بەجینۆساید ناسینی پرسی کۆمەڵکوژیان لەلایەن پەرلەمانی ئەڵمانیاوە لە 19-1-2023 دا هەست بە جۆرێک لە ئارامی دەروونی ، دەروونە زامداروجەستە ماندووەکەیان دەکەن وسێبورییان بەوە دێتەوە کە تائێستا لە نێو کۆمەڵگای مرۆڤایەتیدا وەک پرسی نەتەوەکەیان پشت گوێ نەخراون وپەراوێز نەکراون .
ئاخر لەدێرزەمانەوە ، کوردایەتی وئێزیدیایەتی دوو لای هاوسەنگی ئەوهاوکێشەیە بووە کە هەردەم لای دوژمنان بە داعش و مەعشەوەش وەحشیگەرانە بە ئامانج گیراوە .
ئەم بە جینۆساید ناسینەی پەرلەمانی ئەڵمانیا دەنگێکی بەهێزی دیکەیە دەچێتە پاڵ دەنگە بەهێزەکانی پەرلەمانی وڵاتانی فەرەنسا و بەلچیکا و هۆڵەندا و بەدڵنیایەوە لە ئایندە دا دەنگی دیکەی بەهێزی پەرلەمانی وڵاتانی دیکەش بۆخۆی دێنێتە دی و
مسۆگەری دەکات. ئەو بەدەنگەوە هاتنە وئەو بەجینۆساید ناسینەی پرسی کوردانی ئێزیدی وەک خاتوو ئانالینا ی وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا گوتەنی بۆ بەر قەرار کردنی دادپەروەرییە لەو ناوچە هەڵایساوە نا سەقامگیرە بێ دادو دادوەرییە،هەروا پشتیوانییەکی بەهێزە بۆ گەڕانەوەی ماڵبات وخاوخێزانە ئاوارەکان بۆ زێدی باو و باپیران و قەرەبووکردنەوەی قوربانیای کۆمەڵکوژیەکەو ناچارکردنی حکومەتی عێراق وهێزەکانی ناوچەکە بەرێزگرتن لە کوردانی ئێزدی بە جێ بەجێ کردنی رێکەوتنی نێوان هەولێروبەغدا لە بارەی پرسی شەنگال وگەڕانەوەی خەڵکە لێقەوماوەکە بۆ سەرماڵ وحاڵی خۆی .
ئێستا پرسی ئێزیدیایەتی وشەنگال لە پرسێکی نێوخۆیی قەتیسماولە نێوان چەند هێزێکی خۆسەپێنەرو حکومەتی عێراقی دا وا دەبێتە پرسێکی نێودەوڵەتی و بەهێزو بەپشتیوانی نێودەوڵەتییەوە دێتەوە بەرباس وخواسی سیاسیی ومافی پێشل
کراوو دادپەروەری دەگەڕێنێتەوە بۆخەڵکەکەی وشەنگالی سەرفرازیش بە
کوردانی ئێزیدی ڕەسەن شاد دەکاتەوە .
لێردا جێگای خۆیەتی ڕۆڵی کاراو بەرپرسانەی بەرێزنێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە رزگاریکردنی کچان وژنانی ئێزدی لەدەستی داعش وپاشان هەوڵ و تێکۆشانی دبلوماسیانەی لە نێوەدەکانی دونیا و وڵاتانی ئەوروپی دا بۆ بەجینۆساید ناساندنی ئەم پرسە بەرز بنرخێنین .
ئیتر وا پرسی ئیزیدیایەتی و شنگال لە پرسی ناوخۆوە دەبێتە پرسێکی نێودەوڵەتی
وزۆێک لە روخساری شاراوەی نێو دەمامکەکانیش وردە وردە هەڵدەوەرێن .
هەولێر 21-1-2023