تایوان رێگە بە ژنان دەدات بەشداری مەشقی هێزی یەدەگ بکەن
سوپای تایوان ڕایگەیاند: كە بەنیازە ڕێگە بەژنان بدات بۆ یەکەم جار بەشداری مەشقی هێزی یەدەگ بکەن لەکاتێکدا چین بەردەوامە لە فشارە سەربازییەكان لەسەر ئەو دوورگە سەربەخۆیە.
تا سەرەتای ساڵی ٢٠٢١ ژنان ١٥%ی سوپای تایوان پێکدەهێنن، بەڵام ڕۆڵی شەڕكردنیان نییە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی سی ئێن ئێنی ئەمریكا، وەزارەتی بەرگری تایوان لە چارەکی دووەمی ئەمساڵەوە ڕێگە بە 220 ژنی سەرباز دەدات بەشداری مەشقی سەربازی یەدەگ بکەن.
پێشتر وەزارەتەکە ڕایگەیاندبوو، کە تەنها ڕاهێنان بە پیاوەکان دەکات، چونکە توانای پێویستی نییە بۆ وەرگرتنی هەردوو ڕەگەزەکە.
گوڵان: سەردار خەلیل