كورسی فڕۆك

كورسی فڕۆك

 

  خولیای فڕین و بەرزبوونەوە بۆ مرۆڤ خولیایەكی هەمیشەییە. لەم سەردەمەدا هەر فڕۆكە و كۆپتەر نین كە دەفڕن و ئامێری گواستنەوەن، بگرە ئۆتۆمبیلی و ماتۆڕ و پایسكلی فڕۆك و زۆر شتی دیكەش بوونەتە ئامێری فڕین. ئەگەر رۆژێكیان ئەو كورسیەی لەسەری دانیشتووی و بە ئاسماندا فڕی سەرت سوڕنەمێنێ! چونكە كورسی فڕۆكی جۆری JetRacer بەرهەم هاتووە وەك فڕۆكە بە ئاسماندا بە خێرایی 250 كیلۆمەتر لەكاتژمێرێدا دەفڕێ.

كورسییەكە دەتوانێت هەتا بەرزایی 3000 مەتر بەرزبێتەوەو 200 كیلۆگرامیش لەگەڵ خۆی هەڵبگرێت.

هەر ئەو كەسەی ئامێری فڕینی (flyboard) بەرهەمهێناوە هەر ئەو كەسەش كورسیە فڕۆكەكەی بەرهەمهێناوە. داهێنەرێكی فەرەنسییە بەناوی «فرانكی زاپاتا».

كورسیەكە لە فایبەری كاربۆن دروستكراوە و 10 مەكینەی بچووك بەرزی دەكەنەوە. «زاپاتا» دەڵێت ئەو ئامێرەی بەمەبەستی راپەڕاندنی ئەركی سوپایی و مەدەنی بەرهەمهێناوە.

Top