ژمارەی قوربانیانی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەی نەفەرهەڵگری نیپاڵی گەیشتە ٦٨ کەس

ژمارەی قوربانیانی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەی نەفەرهەڵگری نیپاڵی گەیشتە ٦٨ کەس

 

 

لە ئەنجامی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی نەفەرهەڵگر لە ناوچەکانی ناوەڕاستی نیپاڵ، بەلایەنی کەمەوە ٦٨ کەس گیانیان لەدەستدا.

ڕۆژنامەی "کاتماندو پۆست"ی نیپاڵ بڵاویکردەوە، فڕۆکەیەک کە 68 سەرنشین و 4 ئەندامی تیمی فڕۆکەوانی تێدابوو، لە شاری پۆخارا لە ناوەڕاستی وڵات کەوتە خوارەوە و لانیکەم 68 کەس گیانیان لەدەستدا.

بەوپێیەش ئه م فڕۆکه نه فەرهەڵگرە "ATR 72"ی سه ڕ به هێڵی ئاسمانی یتی که له کاتماندۆوه بۆ پۆخارا ده گه ڕێته وه و له نزیک ڕووباری سێتی کەوتووەتە خوارەوە.

بەرپرسانی ناوخۆی پۆخارا ڕایانگەیاند: کە فڕۆکەکە بە دووری 1.6 کیلۆمەتر لە فڕۆکەخانەی شارەکەوە کەوتووەتە خوارەوە و دەڵێن کە تەرمی 68 کەسی ناو فڕۆکەکە دۆزراوەتەوە.

بە وتەی وتەبێژی کۆمپانیای یتی، ئەم فڕۆکەیە 68 سەرنشین و 4 ئەندامی تیمی فڕۆکەوانی هەڵگرتبوو. بەگوێرەی ڕاگەیاندنی ئەم کۆمپانیایە 10 هاوڵاتی بیانی و 2 منداڵی ساوا لەنێو سەرنشینەکاندا بوون.

هەروەها ڕێکخراوی فڕۆکەوانی نیپاڵ ڕایگەیاند، کە پێنج هاووڵاتی هیندی و چوار هاووڵاتی ڕووسیا و دوو هاووڵاتی کۆریای باشوور و هاووڵاتیانی وڵاتانی ئێرلەندا، ئەرجەنتین، ئوسترالیا و فەرەنسا لە سەرنشینانی ئەم فڕۆکەیە بوون.

لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا کە لەلایەن تەلەفزیۆنی دەوڵەتی نیپاڵەوە پەخش کراوە، بڵێسەی ئاگر و دوکەڵ لە فڕۆکە کەوتووەکە لە دامێنی بەرزاییەکانی هیمالایا دەبینرێت.

حکومەتی نیپاڵ ڕۆژی دووشەممە ماتەمینی گشتی ڕاگەیاند و تیمێکی پێنج کەسی بە سەرۆکایەتی وەزیری گەشتیاری ئەم وڵاتە ئەرکی بەدواداچوونی ئەم ڕووداوەیان لە ئەستۆ گرتووە.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top