هونەرمەند عومەر چاوشین كۆچی دوایی كرد
دوای ململانێیەكی زۆر لەگەڵ نەخۆشییدا, ئێوارەی ئەمڕۆ یەك شەممە ڕێكەوتی 15/1/2023 هونەرمەندی دیاری كورد(عومەر چاوشین) لە تەمەنی 81 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد .
ھونەرمەند (عومەر چاوشین) لە ساڵی ١٩٤٢ لە گەڕەکی گۆیژەی شاری سلێمانی لەدایکبووە، لە ساڵی ١٩٦٧ پەیوەندی بە تیپی نواندنی سلێمانییەوە کردووەو بووە بە ئەندام، بەشداری لە چەندین کاری دراما و شانۆيى و كاری تەلەفزیۆنی کردووە و زۆربەی کات رۆڵی ژنی بینیوە, یەكێك بووە لە ئەكتەر و شانۆكارە بە ئەزموونەكانی كورد كە لەگەڵ چەندین هونەرمەندی دیار ڕۆڵی بینیوە .
ئاسۆ كاكەیی