لە شاری سلێمانی فیلمی سینەمایی (ژان) نمایش دەكرێت

لە شاری سلێمانی فیلمی سینەمایی (ژان) نمایش دەكرێت

دوای نزیكەی ساڵێك كاركردن لەسەر فیلمی سینەمایی (ژان) لە ئێستادا وادەی یەكەم نمایشی ڕاگەیەندرا و بڕیارە لە هۆڵی سینەما سالم نمایش دەكرێت .

لە شاری سلێمانی فیلمی سینەمایی (ژان) نمایش دەكرێت

ئەم فیلمە سینەماییە كە بە هاوبەشی دوو ستافی بە ئەزموونی ڕۆژهەڵاتی كوردستان و باشووری كوردستان بەرهەم هاتووە, (بورهان ئەحمەدی) و (لەیلا باغ پیرا) بە شێوەیەكی هاوبەش كاری دەرهێنانیان ئەنجامداوە و ژمارەیەك ئەكتەر و ئەستێرەی دیار تێیدا بەشدارن, هونەرمەندی دیاری كورد ماهیر حەسەن و شیما مەلایی و مائێدە فەزڵی و ئەفشن خدری ڕۆڵی سەرەكی دەگێڕن, هەروەها لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان و ئێران كاری وێنەگرتنی فیلمەكە ئەنجامدراوە .

بڕیارە 19/1/2023 لە چوار كاتی جیاوازدا لە شاری سلێمانی لە هۆڵی سینەما سالم نمایش بكرێت .

لە شاری سلێمانی فیلمی سینەمایی (ژان) نمایش دەكرێت

ئەگەرچی لە سەرەتادا دوای بڵاوكردنەوەی یەكەم ترایلەری ئەم فیلمە جۆرێك لە ناڕەزایەتی درووستبوو, بەڵام دواجار(بورهان ئەحمەدی) دەرهێنەری فیلمی ژان ڕوونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوەو ڕایگەیاند: هۆکارەکەی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، ناوچەی وێنەگرتنی فیلمەکە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و وڵاتی ئێران بووە، بۆ نموونە ئەگەر لە وڵاتی میسر بووایە، لە فیلمێکی میسری دەچوو، هەروەها شتێکی دیکە کە کاریگەری هەیە، ئەکتەرەکانن، ئەگەر سەیر بکەن تەنیا کاک ماهیر لە باشووری کوردستانە، ئەوانەی دیکە خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانن و ئێرانن، ئەگەر بۆ نموونە ئەکتەرەکان هیندی بوونایە، رەنگە خەڵک ئەوکاتە بیوتایە لە فیلمێکی هیندی دەچێت، ئەگەر ماهیر حەسەن برۆشتبایە بۆ وڵاتی هیندستان و لە لۆکەیشنەکانی هیندستان لەگەڵ کۆمەڵێک ئەکتەری سینەمای بۆڵیود، دەیانوت لە فیلمێکی هیندی دەچێت، بەڵام ئەمانە گرنگ نین، پێموایە سیناریۆ و بابەتەکە نەک بابەتێکی ئێرانی یان عێراقی یان کوردستانی بێت، بەڵکو بابەتێکی جیهانییە و بێ سنوورە .

ئاسۆ كاكەیی

Top