فڕۆکە جەنگییەکانی هیندستان بۆ مەشقی هاوبەش دەگەنە ژاپۆن

فڕۆکە جەنگییەکانی هیندستان بۆ مەشقی هاوبەش دەگەنە ژاپۆن

 

 

فڕۆکە جەنگییەکانی هێزی ئاسمانی هیندستان گەیشتنە ژاپۆن بۆ بەشداریکردن لە مانۆڕێکی ئاسمانی هاوبەش کە سەرەتای ئەم هەفتەیە بەڕێوەدەچێت.

بەپێی ڕاپۆرتی تەلەفزیۆنی دەوڵەتی ژاپۆن NHK، تۆکیۆ و نیودەلهی خۆیان بۆ یەکەمین مەشقی ئاسمانی هاوبەش ئامادە دەکەن.

بۆ ئەو مانۆڕە، 4 فڕۆکەی جەنگی جۆری SU-30 سەر بە هێزی ئاسمانی هیندستان (IAF)  لە بنکەی هێزی ئاسمانی هیاکۆری هێزی ئاسمانیی ژاپۆن (ASDF)  لە ئیباراکی لە باکووری تۆکیۆ جێگیرکران.

ئیشیمورا تاکاهیسا، فەرماندەی هێزی ئاسمانیی ژاپۆن لەم مەراسیمەدا گوتی: یەکەمین مانۆڕی هاوبەشی نێوان ژاپۆن و هیندستان گرنگییەکی مێژوویی هەیە.

هەروەها ڕۆهیت کاپیل، فەرماندەی هێزی ئاسمانیی هیندستان گوتی: ئەم مانۆڕە هەنگاوێک دەبێت بەرەو قووڵکردنەوەی هاوکاریی بەرگری و پەیوەندییە ستراتیژی دووقۆڵی.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە فڕۆکەکانی هێزی ئاسمانیی هیندستان بەشداری لەو مانۆڕە ئاسمانییەدا دەکەن کە لە ١٦ تا ٢٦ی ژانویە بەڕێوەدەچێت.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top