لە ساڵی ٢٠٢٢دا کڵاشینکۆف گەیشتە بەرزترین ئاستی بەرهەمهێنان لە ٢٠ ساڵی ڕابردوودا

لە ساڵی ٢٠٢٢دا کڵاشینکۆف گەیشتە بەرزترین ئاستی بەرهەمهێنان لە ٢٠ ساڵی ڕابردوودا

 

بڕی بەرهەمهێنانی چەکی کۆمپانیای پیشەسازی بەرگری کڵاشینکۆف لە ساڵی ٢٠٢٢دا گەیشتە بەرزترین ئاست لە ماوەی ٢٠ ساڵی ڕابردوودا.

کۆمپانیای پیشەسازی بەرگری کڵاشینکۆفی ڕووسیا بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند، بەرهەمهێنانی چەکی کۆمپانیاکە لە ساڵی ٢٠٢٢دا بە ڕێژەی ٤٠% زیادی کردووە و گەیشتووەتە بەرزترین ئاستی بەرهەمهێنان لە ماوەی ٢٠ ساڵی ڕابردوودا.

لە بەیاننامەی سەرەوەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ئەم کۆمپانیایە لە ساڵی ڕابردوودا ٤٥ داواكاریی گەیاندووەتە حکومەتی ڕووسیا و  لە بواری هاوکاری سەربازی- تەکنیکیش ٢٥داواكاریی تەواو کردووە.

ئەم داواكارییانە گەورەترین داواکارین کە لە دوای دامەزراندنی ئەم کۆمپانیایە داواکراوە. بەم شێوەیە کۆمپانیای کڵاشینکۆف گەیشتە بەرزترین ئاستی بەرهەمهێنانی چەک لە ٢٠ ساڵی ڕابردوودا.  

لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی ٢٠٢٢ ئاژانسی هەواڵی RIA Novosti ڕایگەیاند، کە کۆمپانیای کڵاشینکۆف وەک ڕێکخەری دابینکردنی کەرەستەی سەربازی بۆ سوپای ڕووسیا دەستنیشانکراوە.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top