بایه‌خی فرۆشگاى قوتابخانه‌كان
وێنه‌گری فه‌ره‌نسى (سوزان لافولیت) ده‌لێ" ئێمه هه‌ست به یاسا ناكه‌ین، ته‌نها كاتێك كه له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانمان به‌ریه‌ك ده‌كه‌وێت".
دیاره له هه‌موو قوتابخانه‌یه‌كى بنه‌ڕه‌تى و ئاماده‌یی ژوورێك هه‌یه كه پێى ده‌لێن فرۆشگاى قوتابخانه مه‌به‌ست لێى فرۆشتنى خواردنه به قوتابییه خۆشه‌ویسته‌كانمان ئه‌و خواردنه‌ى كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى ته‌ندروستییه‌وه رێگاى پێ ده‌درێت بفرۆشێت و له‌لایه‌ن ته‌ندروستى قوتابخانه‌كانه‌وه پێویسته چاودێری و به‌دواداچوونى بۆ بكرێت، گومانى تێدا نییه قوتابی نزیكه‌ى چوار كاتژمێر جارى واهه‌یه زیاتریش له قوتابخانه‌یه به دڵنیایی له‌و ماوه‌یه‌دا پێویستى به‌وه هه‌یه خواردنێك یان شتێك بخوات كه وزه‌ى پێ ببه‌خشێ و برسیه‌تى لێ دووربخانه‌وه و بتوانێ وانه‌كانى بخوێنێ، چونكه منداڵ له ته‌مه‌نى قوناخی بنه‌ڕه‌تى به تایبه‌ت ئه‌سته‌مه بتوانێ ئه‌و هه‌موو ماوه‌یه به‌بێ خواردن به‌ڕێ بكات به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ى جارى وا هه‌یه له ماڵ ناتوانێ نانی به‌یانى بخوات، كه نانی به‌یانى زۆر پێویست و به سووده بۆ منداڵ.
ئه‌وه‌ى گرنگه فرۆشگاى قوتابخانه‌كان تا چه‌ند پابه‌ندن به ڕێنماییه‌كانى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده و ته‌ندروستییه‌وه، تا چه‌ند به‌دواداچوون و چاودێرییان ده‌كرێ، لیژنه‌ى باڵاى فرۆشگا‌كان له وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده و به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتی په‌روه‌رده‌كان به پێى مه‌رج و ڕێنمایی فرۆشگا‌كان به زیاد كردنى ئاشكرا به كرێ ده‌ده‌ن، ئه‌وانه‌ى فرۆشگا‌كان به كرێ ده‌گرن پێویسته مه‌رج و پێوه‌ر و ڕێنماییه‌كان جێ به‌جێ بكه‌ن، لیژنه‌ى فرۆشگاى قوتابخانه‌كان و به‌رێوه‌به‌رى قوتابخانه به‌رپرسیاری سه‌ره‌كین له هه‌بوونى هه‌ر گرفت و كه‌م و كورییه‌ك گه‌ر له فرۆشگا هه‌بێت چ له ڕووى جۆری خواردنه‌كان و نرخی خواردنه‌كان و، تا چه‌ند ڕێنماییه‌كان جێ به‌جێ كراون، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا لیژنه‌ى فرۆشگاى په‌روه‌رده‌ى گشتی و لیژنه‌ى ته‌ندروستى قوتابخانه‌كان له وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى گرنگه ناوه ناوه سه‌ردان و به‌دواداچوون بۆ فرۆشگاى قوتابخانه‌كان بكه‌ن و بزانن تا چه‌ند ڕێنماییه‌كان جێ به‌جێ كراون، هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ كۆى فرۆشگا‌كان له كۆتایی ساڵ ئه‌نجام بدرێ له‌لایه‌ن ئه‌و لیژنانه و به‌هاوكارى لیژنه‌ى فرۆشگاى قوتابخانه‌كان و، ده‌كرێ كه‌س وكاری قوتابیش بپرسێته‌وه له‌و خواردنانه‌ى كه له فرۆشگا‌كان ده‌فرۆشێ، چونكه په‌یوه‌ندیداره به ته‌ندروستى منداڵه‌كانیان.
جگه له‌وه‌ش پێویسته سه‌رپه‌رشتیاران له كاتى سه‌ردانیان بۆ قوتابخانه‌كان به‌دواداچوون بۆ فرۆشگا‌كان بكه‌ن و به‌لایه‌نێكى هه‌ڵسه‌نگاندنى قوتابخانه‌كان سه‌یر بكرێ و ڕاپۆرتى تایبه‌ت بده‌نه لیژنه‌ى فرۆشگاى په‌روه‌رده‌كان، پێویسته له‌لایه‌ن لیژنه‌ى فرۆشگاى قوتابخانه‌كانه‌وه خواردنه قه‌ده‌غه كراوه‌كان نه‌هێلن بفرۆشێ، ته‌نها لیستی خواردنه رێگا پێدراوه‌كان بفرۆشرێ و، له‌گه‌ڵ ڕه‌چاوكردنی پاك و خاوێنى و هه‌بوونى ناسنامه‌ى ته‌ندروستى بۆ كه‌سه‌كان و هه‌ڵواسینی نرخی خواردنه‌كان به پێى مه‌رج و ڕێنماییه‌كان.
ئه‌وانه‌ى فرۆشگا به كرێ ده‌گرن، پێویسته كه‌سانى ناسراو و خاوه‌ن متمانه و رێگه پێدراوبن تایبه‌ت قوتابخانه‌كانى كچان له هه‌ردوو قۆناخی بنه‌ڕه‌تى و ئاماده‌یی، پێویسته ئافره‌ت له فرۆشگا‌كان بێت، كه له ساڵى (2012) وه وه‌كو ڕێنمایی ده‌ركراو بۆ ئه‌وه‌ى زیاتر متمانه و ئاسوده‌یی هه‌بێت بۆ قوتابیه كچه‌كان و به‌هه‌مان شێوه‌ش ڕه‌خساندنى هه‌ڵى كاره بۆ ئافره‌تانى تر كه كاریان نییه، جودا له هه‌موو ئه‌وانه‌ى باسمان كرد فرۆشگاى قوتابخانه قازانج و سوودی زۆرى هه‌یه ده‌كرێ به پێى ڕێنماییه‌كان هاوكارى و یارمه‌تی قوتابییه هه‌ژار و كه‌م ده‌رامه‌ته‌كان بدرێ بۆ كڕینى پێداویستییه‌كانیان و هاندانى قوتابییه زیره‌كه‌كان و كاراكردنى زیاتری چاڵاكییه‌كانى هونه‌رى و وه‌رزشی و جێ به‌جێ كردنى پێداویستییه هه‌ره پێویستییه‌كانى قوتابخانه، بێگومان له رێگاى لیژنه‌ى فرۆشگاكانه‌وه، هه‌روه‌ها به پێویستى ده‌زانم خولى تایبه‌ت ساڵانه بكرێته‌وه بۆ ئه‌وانه‌ى له فرۆشگا‌كان كار ده‌كه‌ن بۆ بنیاتنانى كارامه‌ییه پێویستییه‌كان كه له ژیانى ڕۆژانه پێویستیانه.
به‌رێوه‌به‌رى گشتى/ وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده
ماسته‌ر له كارگێڕى په‌روه‌رده‌یی