خراپترین لافاو لە ئوسترالیا لە ماوەی سەدەیەک

خراپترین لافاو لە ئوسترالیا لە ماوەی سەدەیەک

 

  

سەرچاوە ئوسترالیەکان باس لەوە دەکەن کە لافاوەکەی ئەم دواییەی باکوری ڕۆژئاوای ئەم وڵاتە لە سەد ساڵی ڕابردوودا بێ وێنە بووە.

بەرپرسێکی فریاگوزاری ڕایگەیاند، هەلیکۆپتەرە سەربازییەکان سەدان کەسیان لەو ماڵانە گواستۆتەوە کە بەهۆی لافاوەوە لە باکووری ڕۆژئاوای ئوسترالیا پەیوەندیان لەگەڵ جیهانی دەرەوە نەماوە .

بەرپرسان دەڵێن ئاو هەندێک شوێنی دادەپۆشوە  تا ئەو شوێنەی چاو دەتوانێت بیبینێت.

خەڵکی کیمبرلی دەڵێن  لە ١٠٠ ساڵدا یەک لافاوی لەم شێوەیە ڕوودەدات، ئەمەش خراپترین لافاوە لە ڕۆژئاوای ئوسترالیا تا ئێستا، ئەمەش خراپترین حاڵەتی نائاساییە دوای ئەوەی لە دوو ساڵی ڕابردوودا لافاوێکی زۆر لە ڕۆژهەڵاتی ئوسترالیا بەهۆی ڕووداوی کەشوهەوای ئێل نینۆ ڕوویدا.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

 

Top