بەهێزترین پاوەربانك بۆ گشت ئامێرێك

بەهێزترین پاوەربانك بۆ گشت ئامێرێك

 پاوەربانك لە شوێنێكی وەك هەرێمی ئێمەدا گرنگیی خۆی هەیە، چونكە كارەبا لە هەموو كاتێكدا وەك پێویست نییە و زۆربەی ئامێرەكانیش پێویستیان بە شەحنكردنەوە هەیە، وەك مۆبایل، لاپتۆپ، تەبلێت، كامێرا، كاتژمێر...تاد. پاوەربانكەكان لەو كاتەدا جێگەی كارەبا دەگرنەوە.

پاوەربانكی جۆری Sherpa 100PD، پاوەربانكێكەبۆ زۆربەی ئامێرەكان دەبێت، هەڵگرتنی ئاسانە و ئامێرێكی زۆریش شەحن دەكاتەوە. تایبەتمەندییەكانی ئەوانەن:

- 100 وات بۆ پۆرتی USB-C بەمەبەستی خێرا بارگاوی كردنەوەی ئامێرەكان.

- شەحنكردنەوەی بێ وایەر بۆ ئەو ئامێرانەی تایبەتمەندی بێ وایەریان هەیە.

- شاشەیەك بۆ نیشاندانی زانیارییەكانی تایبەت بە بارگاوی كردن.

كێشی 680 گرامە.

گشت ئەو پۆرتانەی تایبەتن بە شەحنكردنەوە لەو پاوەربانكەدا هەیە. جگە لەوە لاپتۆپیش شەحن دەكاتەوە.

 

Top