بەهۆی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی بچووک دوو كەس کوژراون

بەهۆی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی بچووک دوو كەس کوژراون

 

 

 

پۆلیسی شاری پرایدۆر لە بۆسنە و هەرزەگۆڤینا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، لە ئەنجامی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی بچووک لە نزیک شاری پرایدۆر کە دەکەوێتە باکووری ڕۆژئاوای ئەم وڵاتە، دوو کەس گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی ئەم ڕاگەیەندراوە، فڕۆکەکە لە نزیک فڕۆکەخانەی پرایدۆر کەوتووەتە خوارەوە.

هەروەها لێکۆڵینەوە لە هۆكاری كەوتنەخوارەوەی ئەم فڕۆكەیە دەستی پێکردووە.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top