فەرەنسا: 4 ملیار دۆلار وەبەرهێنان لە سعودیە دەکەین

فەرەنسا: 4 ملیار دۆلار وەبەرهێنان لە سعودیە دەکەین

 

 

 

وەزیری بازرگانی دەرەوەی فەرەنسا ڕایگەیاند: وڵاتەکەی زیاتر لە 4.27 ملیار دۆلار وەبەرهێنان لە سعودیە دەکات.

وەزیری بازرگانی دەرەوەی فەرەنسا لە پەراوێزی گەشتەکەیدا بۆ سعودیە ڕایگەیاندووە: لە سعودیە دەرفەتی وەبەرهێنان زۆر هەیە کە گرنگترینیان کەرتی تەندروستی و هایدرۆجینی سەوزە.

ئاماژەی بەوەشکرد: وەبەرهێنانی فەرەنسا لە سعودیە 25%ی وەبەرهێنانی ڕاستەوخۆی دەرەکی وڵاتەکەی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێکدەهێنێت.

جەختیشی لەسەر پەیوەندییە ئابوورییەکانی نێوان هەردوو وڵات كردەوە، گوتی: بەهای هاوردەی فەرەنسا لە سعودیەوە ساڵانە زیاتر لە 4 ملیار و هەناردەکردنیشی 2 ملیار دۆلارە، كە ئەمەش وەبەرهێنانێکی باشە لە پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵاتدا.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top