لەهێرشێكی چەکداری لە پاریس؛ 2 كەس کوژران و 4 كەس بریندار بوون

لەهێرشێكی چەکداری لە پاریس؛ 2 كەس کوژران و 4 كەس بریندار بوون

 

 

لە ئەنجامی تەقە كردنی کەسێک لە پایتەختی فەرەنسا، بەلانیکەم ٢ کەس گیانیان لەدەستدا و ٤ کەسیش بریندار بوون.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی "لۆ پاریسیان"ی فەرەنسا، پیاوێکی تەمەن 70 ساڵ لە یەکێک لە شەقامەکانی ناوچەی 10ی پاریس دەستی بە تەقەکردن لە دەورووبەری  کردووە.  

بەڵگە سەرەتاییەکان ئاماژە بەوە دەکەن، کە لەم تەقەکردنەدا بەلانیکەم ٢ کەس کوژراون و ٤ کەسی دیکەش بریندار بوون.

بەگوێرەی زانیارییەکانی پۆلیسی پاریس، کەسێک لە شوێنی هێرشەکە دەستگیرکراوە. هەروەها پۆلیس داوای چۆڵکردنی ناوچەکەی کردووە بە هۆکاری ئەمنی و هاتنی تیمەکانی فریاگوزاری.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت، کە تا ئێستا هیچ لێدوانێکی فەرمی سەبارەت بە ئامانجی ئەم هێرشە بڵاو نەکراوەتەوە.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top