ئوسترالیا ساڵی داهاتوو مافی مانەوەی هەمیشەیی دەداتە 19 هەزار پەنابەر
ڕۆژنامەی "گاردیان"ی ئینگلیزی نووسیویەتی، سەرۆکوەزیرانی حکومەتی ئوسترالیا "ئەنتۆنی ئەلبانیزی" بڕیاریداوە لە ساڵی 2023ەوە مافی نیشتەجێبوونی هەمیشەیی بە 19 هەزار پەنابەر بدات و مافی وەرگرتنی پاراستنی کۆمەڵایەتی و یەکگرتنەوەی خێزانیان بۆ دابین بکات.
ئەم بڕیارە ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە خاوەنی ڤیزەی "پاراستنی کاتی" و ڤیزەی "پەناگەی سەلامەت"ن کە پێش ساڵی ٢٠١٤ بە بەلەم گەیشتوونەتە ئوسترالیا و بەلانیکەم دە ساڵیان لەم وڵاتە بەسەر بردووە.
ماڵپەڕی گاردیان ڕایگەیاند: ئەمە جگە لەوەی ڕێگەیان پێدەدات داوای مانەوەی هەمیشەیی بکەن، حکومەت ڕێگە بەو پەنابەرانە دەدات کە گەشت بۆ دەرەوەی ئوسترالیا بکەن و داوای ڤیزا بکەن بۆ خزمانی دەرەوەی وڵات.
گوڵان: سەردار خەلیل