دیارنەمانی ٣١ دەریاوانی هێزی دەریایی تایلەند

دیارنەمانی ٣١ دەریاوانی هێزی دەریایی تایلەند

 

وتەبێژی هێزی دەریایی تایلەند ڕایگەیاند، دوای ئەوەی ڕۆژی دووشەممە کەشتیەکیان لە کەناراوەکانی باشووری ڕۆژهەڵاتی تایلەند نوقم بوو، لانیکەم ٣١ دەریاوان بێسەروشوێنن.

کەشتیی سوخۆتای سەر بە هێزی دەریایی تایلەند، درەنگانی ڕۆژی یەکشەممە خەریکی دەوریەی کەناراوەکانی وڵاتەکەی بوو، کاتێک ڕووبەڕووی شەپۆل و بایەکی بەهێز بووەوە و بەشێکی زۆری نوقمی ناو ئاوەکە بوو.

هێزی دەریایی تایلەند ڕایگەیاند، بە هەموو توانامانەوە بەدوای 31 دەریاوان و ئەندامی تیمی ونبوودا دەگەڕێن، لە کۆی ١٠٦ کارمەندی ئامادەبووی ئەم کەشتییە ٧٥ کەس بە سەلامەتی لە ئاوەکە دەرهێنراون.

پێدەچێت هۆکاری سەرەکی نوقمبوونی ئەم کەشتییە دزەکردنی ئاو بووبێت بۆ ناو سیستەمە هەستیارەکانی.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top