چەکدارێک لە کەنەدا 5 کەسی کوشت

چەکدارێک لە کەنەدا 5 کەسی کوشت

 

 

بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی هەرێمی یۆرک لە کەنەدا ڕایگەیاند: كە بەهۆی تەقەکردن لە کۆمەڵگەیەکی نیشتەجێبوون لە شاری وان لە باکووری تۆرۆنتۆ، پێنج كەس کوژران.  

لەهێرشێکی چەکداری بۆ سەر باڵەخانەیەکی شارۆچکەی وان، کە ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە بە کاتی کەنەدا ڕوویداوە، پێنج کەس کوژراون. هەروەها ئەو تۆمەتبارەی تەقەی کردووە لەلایەن پۆلیسەوە کوژراوە. پۆلیسی یۆرک ئەوەشی خستەڕوو، كە بارودۆخی یەکێک لە بریندارەکانی ئەم ڕووداوەش ناجێگیرە.

تا ئێستا هۆکاری هێرشی ئەو کەسە چەکدارە بۆ سەر ئەم  باڵەخانەیە دیاری نەکراوە، هەروەها لێكۆڵینەوە لەم ڕووداوە بەردەوامە..

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top