ئاڵا و په‌رچه‌می كوردستان، به‌رپرسیارێتی تاك
ئاڵا نیشانه و ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه و ھه‌بوونی گه‌لانه، ئه‌مڕۆ ھه‌موو گه‌ل نه‌ته‌وه‌یه‌كی خاوه‌ن وڵاتی سه‌ربه‌خۆ و بێ وڵات خاوه‌ن ئاڵای تایبه‌ت به‌خۆیانن، رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌ككگرتووه‌كان و پارت و رێكخراوه سیاسییه‌كانی جیھان و دام و ده‌زگا فه‌رھه‌نگی و ئابوورییه‌كان و شاره‌وانیه‌كان و زانستگاكان و كۆمپانیا بازرگانییه‌كان و كۆمپانیا ته‌كنه‌لۆژیاكان و یانه وه‌رزشییه‌كان و ڤیستیڤال و بۆنه و یاده‌كانیش خاوه‌ن ئاڵا و نیشانه‌یه‌كی تایبه‌تی خۆیانن. ئاڵای ھه‌ر نه‌ته‌وه و وڵاتێك له‌گه‌ڵ ئاڵای ھه‌ر نه‌ته‌وه و وڵاتێكی تر جیاوازه، به‌ھه‌مان شێوه ئاڵای رێكخراوه و دام و ده‌زگاكانیش له‌گه‌ڵ یه‌كتری جیاوازن، ھه‌ریه‌كه‌یان خاوه‌ن ره‌نگ و شێوه و واتای جیاواز و تایبه‌ت به‌خۆیه‌تیانن.
هه‌رێمی كوردستان وه‌ك هه رێمێكی دانپێدانراو له ده‌ستووری عێراقدا ئاڵای كوردستانی به‌رزكردۆته‌وه. له دوای راپه‌ڕینه مه‌زنه‌كه‌ی ساڵی ١٩٩١ی باشووری كوردستانیش ئه‌و ئاڵایه له‌سه‌ر ته‌لاری ھه‌ندێك له رێكخراوه سیاسییه‌كان و دام و ده‌زگاكانی راگه‌یاندن له باشووری كوردستان ده‌بینرا، به‌ڵام له ساڵی ١٩٩٨ به‌دواوه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه به‌ره‌سمی وه‌ك ئاڵای كوردستان بڕیاری له‌سه‌ر درا، كه تیشكی خۆره‌كه‌ی ٢١دانه تیشكه و له چوار ره‌نگی سوور، سپی، زه‌رد، سه‌وز پێكھاتووه، كه له ھه‌ندێك سه‌رده‌م و شوێندا ژماره‌ی تیشكه‌كانی ئاڵای كوردستان یان ئه‌وه‌تا زۆرتر بووه له تیشكه‌كانی ئێستا یانیش كه‌متر بووه و یاخود جۆری تیشكه‌كانی كورت و درێژ بوونه. له ساڵی ٢٠٠٠ به‌دوا سه‌رجه‌م گه‌لی كورد و نزیك به سه‌رجه‌م رێكخراوه سیاسییه‌كانی ھه‌ر چوار به‌شه‌كه‌ی كوردستان و ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش ھه‌مان ئاڵایان وه‌ك ئاڵای كوردستان و ئاڵای نه‌ته‌وه‌ی كورد په‌سند كردووه.
لێیره‌دا جێی خۆیه‌تی تاكی كورد پارێزگاری له‌و ئاڵایه بكات وه‌ك ناسنامه‌یه‌كی پیرۆز، تاكو نه‌ته‌وه‌یه‌ك بیپارێزێ به‌جۆرێك به ناووناونیشانی خودی خۆی نیشتمانه‌كه‌ی بزانێت، چونكه ئه‌م ئاڵایه هه‌زاران قورزانی بۆ دراوه و له پێناویدا شه‌هیدی زۆرمانداوه، له‌به‌ر ئه‌وه پاراستنی ئاڵای كوردستان ئه‌ركه له‌سه‌ر هه‌ر تاكێكی كورد .
جگه له‌وه‌ش له‌نێو ئه‌ده‌بیاتی حیزبه‌كانی كوردستاندا هێشتا جێگه‌ی مشت و مڕه‌و ئه‌وه‌نده‌ی ئاڵای حیزبه‌كان ده‌بینرێت له‌نێو ئاپۆرا جه‌ماوه‌رییه‌كانیاندا ئه‌وه‌نده ئاڵای كوردستان نابینرێت و لێره‌شه‌وه یه‌كێك له بنه‌ماكانی نه‌ته‌وه ده‌كه‌وێته ژێر پرسیاره‌وه كاتێك ئاڵای لایه‌نێكی سیاسیت لاپیرۆزتره له‌ئاڵای نه‌ته‌وه‌یه‌كی بێ ده‌وڵه‌ت، بۆیه ئه‌ركی هه‌موومانه ئاڵا‌و خاك له پێش هه‌موو مه‌بادیئه‌كانی تره‌وه بن، چونكه له كۆندا هه‌موو ڕه‌نگه‌كان هه‌موو جیاوازییه‌كان هه‌موو دژه‌كان له‌سه‌ر ئه‌م خاكه‌و له‌ژێر ئه‌م ئاڵایه ده‌ژین .
مه‌ریوان حه‌كیم جه‌باری