بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦.٢ پلە لە تایوان ڕوویدا

بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦.٢ پلە لە تایوان ڕوویدا

 

 

بەپێی ئاماری ناوەندی بومەلەرزەزانی تایوان، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 6.2 پلە لە دووری 29.1 کیلۆمەتر لە شاری هوالین لە ڕۆژهەڵاتی دوورگەی تایوان ڕوویداوە.

ئەم بوومەلەرزەیە لە قوڵایی 5.7 کم لە دەریادا ڕوویداوە و لە شارەکانی تایپەی باکووری دوورگەکە و ناوچەکانی دەوروبەری هەستی پێکراوە.

تا ئێستا هیچ ڕاپۆرتێک سەبارەت بە زیانە گیانییەکان و زیانە داراییەکانی ئەم بوومەلەرزەیە بڵاونەکراوەتەوە.

لە لایەکی دیکەوە، ناوەندی بومەلەرزەزانی ئەمریکا، توندی ئەم بوومەلەرزەیەی بە 5.9 لە پێوەرەکانی ڕێختەر ڕاگەیاند.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە دەسەڵاتدارانی تایوان لە ١٨ی ئەیلولدا ڕایانگەیاند، کە بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦.٨ پلە لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئەم دوورگەیە ڕوویداوە. لەم بوومەلەرزەیەدا کەسێک گیانی لەدەست دا و ١٦٤ کەسی دیکەش بریندار بوون.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top