لە هێرشێكی خۆکوژی ٢ کوژران و ٩ كەسیش برینداربوون
سوپای پاکستان ڕایگەیاند، لە ئەنجامی هێرشێکی خۆکوژی لە شاری میران شا، کە دەکەوێتە ناوچەی وەزیرستانی باکووری ئەم وڵاتە، سەربازێک و هاووڵاتییەکی مەدەنیش کوژراون و نۆ هاووڵاتیی دیکەش برینداربوون.
لە تێکهەڵچوونەکانی دوێنێدا لە ناوچەی خۆشاب لە بەلوچستان، هێزە ئەمنییەکان 10 چەکداریان کوشت.
تا ئێستا هیچ کەسێک و گروپێک بەرپرسیارێتی ئەم هێرشەیان لە ئەستۆ نەگرتووە.
دوابەدوای کۆتایی هاتنی ئاگربەستی نێوان حکومەتی پاکستان و تاڵیبانی پاکستان هێرشەکان لەو وڵاتە زیادیان كردووە،
تاڵیبانی پاکستان ڕایگەیاندووە، کە ئاگربەست لەگەڵ حکومەتی ئیسلام ئاباد لە ١٠ی مانگی ڕابردوو کۆتایی پێهاتووە و فەرمانی بە چەکدارەکانی کردووە هێرش بکەنە سەر هێزە ئەمنییەکان لە سەرانسەری ئەو وڵاتە.
گوڵان: سەردار خەلیل