ئامانجی ئه‌زموونه‌كان له پرۆسه‌ى په‌روه‌رده
فه‌یله‌سوف و نوسه‌ری ئینگلیزی (فرانسیس بیكون) ده‌لێ" تاقیكردنه‌وه باشترین سه‌لمێنه‌ره".
تاقیكردنه‌وه به شێوه‌یه گشتییه‌كه‌ى بریتییه له پرۆسه‌ى هه‌ڵسه‌نگاندن و پێوانه كردنى ئاست و تواناى تایبه‌تى قوتابی له بابه‌ته‌كانى خوێندن له كاتێكى دیارى كرا‌و و، له هه‌مان كاتیش‌دا ئامانج له تاقیكردنه‌وه مه‌به‌ست لێى په‌رینه‌وه‌ی قوتابییه له قۆناغێكى خوێندن بۆ قۆناغێكى تر‌ى خوێندن.
واته تاقیكردنه‌وه ده‌بێته خاڵى دووڕیان و وه‌رچه‌رخان و هه‌ڵسه‌نگاندن له ژیانى خوێندنى قوتابی و، جگه له‌وه‌ش هه‌ر ته‌نها مه‌به‌ست ده‌رچوون و ده‌رنه‌چوونى قوتابی نییه، به‌ڵكو سه‌ره‌تا تاقیكردنه‌وه هۆكارێكى سه‌ره‌كی فێركردنه، له‌وه وه قوتابی شاره‌زایی خاڵى لاواز و به‌هێزى خۆى ده‌بێت بۆ بابه‌ته‌كان، به هه‌مان شێوه ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه بۆ مامۆستاش دروسته كه شاره‌زایی ته‌واوى ئاستى قوتابی ده‌بێت و ده‌زانێ ئاستى زانستى قوتابییه‌كانى چۆنه و تا چه‌ند له بابه‌ته‌كان گه‌یشتوون، له هه‌مان كاتیش‌دا جیاوازی توانا و ئاستى سه‌رجه‌م قوتابییه‌كانى بۆ ده‌رده‌كه‌وێت و له‌وه‌شه‌وه ده‌توانێ هه‌ست به‌توانا و ئاستى قوتابییه‌كانى بكات بۆ ساڵانى داهاتوو و پاشه‌ڕۆژى قوتابییه‌كانى، بۆیه گرنگه مامۆستایانى به‌رێز به‌وپه‌ڕی متمانه‌وه پێشوازی له پرۆسه‌ى تاقیكردنه‌وه‌كان بكه‌ن و بۆ قوتابییه‌كان شی بكه‌نه‌وه و وا له قوتابییه‌كانیان بگه‌یه‌نن كه‌وا تاقیكردنه‌وه‌كان پرۆسه‌یه‌كه ده‌بێ هه‌موو قوتابییان پێیدا ڕه‌ت ببن و لێی نه‌ترسن وبۆ قوتابییه‌كان ئاسان بكه‌ن له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه، چونكه به سروشتی هه‌موو كه‌سه‌كان به گه‌وره و بچووك نالێم به ترسه‌وه، به‌ڵكو به هه‌ستیاری و به ئاگاییه‌وه ڕه‌فتار له‌گه‌ڵ تاقیكردنه‌وه‌كان ده‌كه‌ن. ئه‌لێره دا ئه‌ركی مامۆستایه به‌رێزه‌كانه تاقیكردنه‌وه‌كان وه‌كو دێوه زمه و تارمایی و تۆقێنه‌ر و ترسێنه‌ر نه‌ناسێندرێ بۆ قوتابییه‌كان، به‌ڵكو تاقیكردنه‌وه چالاكیه‌كه پرۆسه‌یه‌كه وه‌كو هه‌موو چالاكی و پرۆسه‌كانى تر‌ى په‌روه‌رده‌یی، جا ئه‌لێره دا ڕۆڵى مامۆستایان به كرداری ده‌رده‌كه‌وێ له چۆنیه‌تى هێنانه‌وه‌ى پرسیاره‌كان كه له‌گه‌ڵ ئاستى زۆرینه‌ى قوتابییه‌كان بگونجێ و ڕۆژانه خوێندرابێ و له ناو په‌رتووك هه‌بێ و به شێوه‌یه‌ك بێ كه‌وا قوتابی نه‌ترسێنێ و، به‌ڵكو ببێته هۆكارێك قوتابی تاقیكردنه‌وه‌ى خۆش بوێ و حه‌ز بكات تاقیكردنه‌وه ئه‌نجام بدات به له جیاتى دانان بابه‌ته‌كه‌ى خۆش ده‌وێ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش هه‌ڵسوكه‌وت و ڕه‌فتاری مامۆستایان له كاتى چاودێری ئه‌زموونه‌كان نه‌رم و نیان و ئارام و په‌روه‌رده‌یی بن و ببنه خالێكى گه‌ش و ئه‌رێنى له پرسه‌ى ئه‌زموونه‌كان، به هه‌مان شێوه به‌رێوه‌به‌رى قوتابخانه و ده‌سته‌ى كارگێڕى و لیژنه‌ی ئه‌زموونى قوتابخانه به‌وپه‌ڕی ڕه‌فتاری په‌روه‌رده‌یی و كارامه‌ییه په‌روه‌رده‌ییه‌كان مامه‌له له‌گه‌ڵ قوتابی بكه‌ن و، نه‌بنه هۆكاری تۆقاندن و ترساندن و دڵه‌ڕاوكێ بۆ قوتابی، چونكه پرۆسه‌ى تاقیكردنه‌وه بۆ به‌رێوه‌به‌ر و مامۆستایان ئه‌گه‌ر هه‌ڵسه‌نگاندن و به‌دواداچوون بێت، به‌ڵام بۆ قوتابییه‌كان هه‌روه‌كو باسمان كرد له سه‌ره‌تاوه به‌شێكه له ده‌رچوون و ده‌رنه‌چوونى قوتابی له قۆناغه‌كه واته چاره‌نووسى سالێكى دیارى ده‌كات ، بۆیه ده‌بێ به‌رێوه‌به‌رو ده‌سته‌ى كارگێڕى و سه‌رجه‌م مامۆستایان ڕه‌چاوی قوتابییه‌كان بكه‌ن و توره نه‌بن و پشوو درێژ و دڵسۆز و خاوه‌ن ویژدانی زیدوو بن، كه دڵنیام زۆربه‌ى هه‌ره زۆری مامۆستایان وا بیرده‌كه‌نه‌وه، چونكه جگه له چاره‌نووسى قوتابییه‌كان خێزانێك به درێژایی سالێك چاوه‌ڕێ چنینه‌وه‌ى به‌رهه‌می منداڵه‌كه‌یه‌تى كۆمه‌ڵگه‌ى كوردی به ئاواته‌وه چاوه‌ڕێ ده‌رچوونى ڕۆڵه‌كانیه‌تى به ئاستێكى به‌رز، حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به ڕه‌خساندنى كه‌شێكى له باروگونجاو له كۆى پرۆسه‌ى په‌روه‌رده و فێركردن ده‌یه‌وێ نه‌وه‌كانى به سه‌ركه‌وتوویی قۆناغه‌كان ببڕن. كه هه‌موو ئه‌وانه‌ش ئه‌نجامى ماندوو بوون و له خۆبوردوویی مامۆستایه به‌رێزه‌كانه به درێژایی سالێك له پۆڵه‌كانى خوێندن له‌گه‌ڵ قوتابییه‌كانیان، ڕۆژانه له‌گه‌ڵیان ماندوو بوون. ئه‌زموونه‌كان و تاقیكردنه‌وه ده‌رخه‌ری ئه‌نجامى هه‌موو ماندوو بوون و دڵسۆزی و شه‌ونخوونییه‌كان ده‌خه‌نه ڕوو.
له كۆتاییدا جه‌خت ده‌كه‌مه‌وه كه‌وا به‌رێوه‌به‌ر و مامۆستایانى به‌رێز له كۆى گشتی پرۆسه‌ى ئه‌زموونه‌كان له هێنانه‌وه‌ى پرسیاره‌كان و چاودێری و ڕۆژانه‌ى تاقیكردنه‌وه‌كان و پشكنینی په‌ڕاوه‌كان له بیریان نه‌چێت ئه‌وانیش دوێنى قوتابی بوون و قوتابییه‌كانى ئه‌وڕۆش ئه‌ندامى به سوود و كارای پاشه ڕۆژى میلله‌ته‌كه‌مانن.
به‌رێوه‌به‌رى گشتى/ وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده
ماسته‌ر له كارگێڕى په‌روه‌رده‌یی