پایسكل هەم لە نێو ئاودا دەڕوات و هەم لە وشكانی

پایسكل هەم لە نێو ئاودا دەڕوات و هەم لە وشكانی

  كۆمپانیایەكی نیوزلەندی پایسكلێكی ئەلكترۆنی بەرهەم هێناوە، جیاوازی هەیە لەگەڵ گشت پایسكلێك تا ئێستا بەرهەم هاتوون، پایسكلەكە تایبەتمەندی و دیزاینەكەی ناوازەیە.

پایسكلی جۆری (Hydrofoiler SL3) هەم لە وشكایی دا دەڕوات و هەم لە ناو ئاودا. بەڕێوەبەری بەرهەمهێنی كۆمپانیای پایسكلەكە دەڵێت، بەكارهێنەر بەر لە لێخوڕینی پێویستی بە 40 خولەك راهێنانە.

پایسكلەكە لە كاربۆن فایبەرو ئەلەمینیۆم دروستكراوە. درێژییەكەی 2مەتر زیاترە. بەرزییەكەی نزیك بە مەتر و نیوێك دەبێت و كێشی 40 كیلۆیە. پایسكلەكە لە وشكایشدا پایسكلێكی ئاساییە. خێرایی رۆیشتنی لەناو ئاودا 20 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدایە. دەكرێت هەتا چوار كاتژمێر و نیو بەبێ بارگاوی كردنی باترییەكانی پایسكلەكە لە ئاو و لە وشكانیدا باژۆی.

شاشەیەكی لەسەرە كە رێژەی باتری، هەستەوەرەكانی بەربوونەوە نیشان دەدا. كاتێكیش بكەوێتە ناو ئاوەوە دەستبەجێ كارەباكەی لەسەر لادەچێت.

 

Top