ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هەرێمی کوردستان، به‌ سه‌رپه‌رشتیی سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كۆ ده‌بێته‌وه‌ و چه‌ندین بڕگه‌ و بابه‌ت تاوتوێ ده‌كات.

ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هەرێمی کوردستان، به‌ سه‌رپه‌رشتیی سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كۆ ده‌بێته‌وه‌ و چه‌ندین بڕگه‌ و بابه‌ت تاوتوێ ده‌كات.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 7/12/2022، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران، کۆ دەبێتەوە و چەندین بڕگه و بابەت تاوتوێ دەکات، بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکە، تایبەت دەبێت به‌ خستنه‌ڕووی ده‌رئه‌نجامی سه‌ردان و كۆبوونه‌وه‌كانی شاندی دانوستانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فیدراڵ.

بڕگه‌ی دووه‌می كۆبوونه‌وه‌كە،‌ تایبه‌ت ده‌بێت به‌ خستنه‌ڕووی بابه‌تی ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان.

لە بڕگه‌ی سێیه‌مدا سه‌رنج و تێبینییه‌كانی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو له‌سه‌ر ڕه‌شنووسی یاسای وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حکوومەتی فیدراڵ دەخرێنە ڕوو، كه‌ بە پێچه‌وانه‌ی ده‌ستووری عێراق ئاماده‌ كراوه‌.

Top