ئه‌مڕۆ زانكۆی جیهان میواندارى خانه‌قین ده‌كات

ئه‌مڕۆ زانكۆی جیهان میواندارى خانه‌قین ده‌كات

له‌ خولى پله‌ یه‌كى كوردستان
ئه‌مڕۆ زانكۆی جیهان میواندارى خانه‌قین ده‌كات
ئاسۆ كاوه‌
له‌میانى یارییه‌كانى هه‌فته‌ى چواره‌مى خولی یانه‌ پله‌ یه‌كه‌كانى كوردستان بڕیاره‌ ئه‌مڕۆشه‌ممه‌ له‌ چه‌ند یاریگایه‌كى شاره‌كانى كوردستان چه‌ند یارییه‌كى گرنگ به‌رێوه‌بچێت، یانه‌ى زانكۆى جیهان له‌سه‌ر یاریگاى یانه‌ى پیشه‌سازی میواندارى یانه‌ى خانه‌قین ده‌كات، بۆ ئه‌م یارییه‌ش یاریزانانى هه‌ردوو تیپ ئاماده‌كارى پێویستیان كردوه‌، یانه‌ى زانكۆی جیهان برینداره‌ و ده‌یه‌وێت له‌ سه‌ر حیسابی یانه‌ى خانه‌قین هه‌ستێته‌وه‌، یانه‌ى خانه‌قینیش بۆ ئه‌نجامى شایسته‌ هاتۆته‌ هه‌ولێر،یانه‌ى بابانیش له‌ سه‌ر یاریگاى خۆى میواندارى یانه‌ى سێمێل ده‌كات، پیشه‌سازیش ده‌بێته‌ میوانى یانه‌ى خاك له‌ كه‌ركووك، هه‌ولێریش له‌ سه‌ر یاریگاى خۆى میواندارى یانه‌ى كۆیه‌ ده‌كات،له‌ قه‌زاى ره‌واندوزیش هه‌ردوو یانه‌ى گاره‌ و ره‌واندوز ڕووبه‌رووى یه‌كترى ده‌بنه‌وه‌ بۆ ئه‌م یارییه‌ هه‌ردوو یانه‌ ئاماده‌كارى پێویستیان كردوه‌، سه‌رجه‌م یارییه‌كان له‌ كاتژمێر 2ى دواى نیوه‌ڕۆ به‌رێوه‌ده‌چێت.

Top