ماوسێكی گەیمینگ و تایبەتمەندییەكانی
ماوسی تایبەت بەگەیم جیاوازیی زۆرە لەو ماوسەی بۆ كارێكی ئاسایی بەكار دەهێنرێت، ماوسی گەیم دەبێت لە هەموو بوارێكدا بەهێز بێت. ماوسی گەیمینگ Mad Catz RAT AIR یەكێكە لە باشترین ماوسەكان. بێ وایەرە و دیزاینێكی سەرنج راكێشی هەیە. وردبینییەكی یەكجار بەرزی هەیە 12000 DPI یانی بچووكترین جوڵەش دەخوێنێتەوە.
ماوسەكە لەگەڵ پەدێكی تایبەتیدایە و خۆكار و بێ وایەر شەحنی خۆی لە پەدە تایبەتییەكە وەردەگرێ. پەدەكە رەنگاوڕەنگە و بەكارهێنەر بە ویستی خۆی و بە پرۆگرامێكی تایبەت رەنگی گلۆپەكان دەگۆڕێت. خێراییەكەی 2.4 گیگایە. لە هیچ یارییەكدا وەستانی نییە. ماوسەكە بەهۆی پرۆگرامێكی تایبەتییەوە دەكرێت بۆ هەر دوگمەیەك فەرمانێكی تایبەتی دابندرێ. كێشی ماوسەكە تەنیا 96 گرامە. هەتا 50 ملیۆن كلیك هیچ كێشەی بۆ نایەتە پێش. بە گەرما و سەرما تێك ناچێت. 11 دوگمەی تایبەتی هەیە كە دەكرێت بەهۆیەوە كۆنترۆڵی یارییەكان بكەی.