وشیار كردنه‌وه‌ى قوتابی
شاعیر و نوسه‌ری شانۆیی ئینگلیزی (ولیم شكسپیر) ده‌لێ: چه‌نده‌ها ساڵمان به سه‌ر برد له فێركردن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش كه‌س فێری نه‌كردین خۆمان خۆش بوێ".
له ژێر ڕۆشنایی ئه‌و ووته‌یه‌ى سه‌ره‌وه گرنگه قوتابی فێر بكرێ خۆى خۆش بوێ ، كه خۆى خۆشه‌ویست و گرنگى به‌خۆى ده‌دات و له‌شتى خراپ و زیان به‌خش دوورده‌كه‌وێته‌وه و په‌ره به‌خۆى ده‌دات و، هه‌وڵ ده‌دات فێری شتى باش و سوودبه‌خش بێت، چونكه خۆشه‌ویستنى خۆت لاپه‌سنده و ده‌ته‌وێ زیاتر گه‌شه به خۆت بده‌ی و فێری زۆر شتی باش و قازانج به‌خش ببیت و له هه‌مان كاتیش‌دا خه‌وش و نه‌نگی و سیفاته زیان به‌خشه‌كان به لاوه ده‌نێ و خۆتی لێ رزگار ده‌كه‌ى.
ئه‌لێره‌وه ده‌مه‌وێ جه‌خت له سه‌ر ئه‌وه بكه‌مه‌وه كه چۆن له قوتابخانه بۆ قوتابی ڕِوون بكه‌یته‌وه، كه‌وا یارییه ئه‌لیكترۆنییه‌كان چه‌ند و چۆن به‌كاریان بهێنێ پێشتر باسی ئامێره ئه‌لیكترۆنییه‌كانمان كرد، لێره دا باسی یارییه ئه‌لیكترۆنییه‌كان ده‌كه‌ین و ئه‌ركی قواتبخانه و ماڵه كه‌وا بۆ قوتابی ڕوون بكه‌نه‌وه زیان و كاریگه‌رى زۆر مانه‌وه له سه‌ر ته‌ماشاكردنى یارییه ئه‌لیكترۆنییه‌كان، ڕۆژنامه‌ى چینی (ساوس تشانیا مۆرنینج بوست) ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردوه كه‌وا كۆمپانیای (تینسپ)ى چینی بۆ دروست كردنى یارییه‌كان منداڵ له خوار دوازده(12)ساڵ ڕێپێدراوه ڕۆژانه ته‌نها یه‌ك(1) كاتژمێر سه‌یری یارییه‌كان و سه‌ردانى پێگه‌ى یارییه ئه‌لیكترۆنییه‌كان بكات و، له سه‌رووى دوازده(12)ساڵ ڕۆژانه دوو(2)كاتژمێر كات له‌گه‌ڵ یارییه ئه‌لیكترۆنییه‌كان به سه‌ر ببات.
كۆریای باشور له ساڵى 2011 یاسایه‌كى دره‌كردووه كه مه‌ترسى هه‌یه له سه‌ر منداڵانى ته‌مه‌ن خوار شانزه(16) ساڵ كه سه‌ردانى پێگه‌ى یارییه ئه‌لكیترۆنییه‌كان نه‌كه‌ن له نیوه شه‌و تا كاتژمێر(6)ى به‌یانى.
هه‌روه‌ها له ژاپۆنیش په‌نجه‌ره‌یه‌ك له سه‌ر په‌رده‌ى ئامێره به‌كارهێنه‌ره ده‌رده‌كه‌وێت له كاتى زیاد به كارهێنانى ئاو ماوه‌یه‌ى كه بۆ مانگێك رێكخراوه.
ئه‌و سێ نموونه‌ى ووڵاتانى سه‌ره‌وه كه باسمان كرد و چه‌ندانی تریش پێمان ده‌لێن زیاد به‌كارهێنان و زیاد سه‌یر كردنى یارییه ئه‌لیكترۆنییه‌كان باش نین و زیانى هه‌یه بۆ سه‌ر قوتابی و منداڵ و به‌كارهێنه‌ر، به‌دڵنیایی زیانه‌كانى یارییه ئه‌لیكترۆنییه‌كان له سه‌ر قوتابی و منداڵ گه‌ر زیاد به كار بهێنرێ كاریگه‌رى هه‌یه له سه‌ر جه‌سته‌ى قوتابی و كێشه‌ى بۆ دروست ده‌كات، له چاوی له پشتی له ئێسك و ماسولكه‌ى و ده‌بێته هۆى قه‌له‌وی و زیادبوونى كێش و كه‌می جووله و دابڕانی ئه‌و كه‌سه له كۆمه‌ڵگه و، ڕه‌نگدانه‌وه‌ى ڕه‌فتار و كردار و هه‌ڵسوكه‌وتى دابڕاو له كۆمه‌ڵگه و ناتوانێ وه‌كو پێویست ڕه‌فتار بكات له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانى تر‌ى خێزان و كۆمه‌ڵگه و ده‌بێته هۆى وه‌ڕسى و ته‌مبه‌لی و داهێزران و ته‌نیایی و گۆشه‌گیری و، له‌وانه‌یه هه‌ندێكجار ده‌بێـته هۆى توڕه‌یی و بێزاری و زۆر و تا وای لێ دێت گرنگی به ده‌وروبه‌ر و خۆى و خێزانه‌كه‌ى نادات، له‌وانه‌یه كێشه‌ى ده‌رونى بۆ دروست بێت، جگه له‌وه‌ش كاتێكى زۆر به فیرۆ ده‌دات و كێشه‌ى خوێندن و كه‌مى جێگیری و بیركردنه‌وه‌ى بۆ دروست ده‌بێت، بگره له داب و نه‌رێتى كۆمه‌ڵا یه‌تى داده‌برێ وجگه له‌وه‌ش هه‌ندێ یارى هه‌یه كاریگه‌رى نه‌رێنى ڕاسته‌وخۆیان هه‌یه. بۆیه گرنگه له‌لایه‌ن ماڵ و به‌تایبه‌ت قوتابخانه به‌رده‌وام قوتابیان وشیار بكرێته‌وه كه‌وا زۆر كات خۆیان له‌گه‌ڵ یارییه ئه‌لیكترۆنییه‌كان به سه‌ر نه‌به‌ن و ڕۆژانه له یه‌ك (1)كاتژمێر زیاتر كاتى له‌گه‌ڵ به سه‌ر نه‌به‌ن، نه‌وه‌ك تووشى خو گرتنى ئه‌و جۆره یارییانه ببن و، وه‌كو پێویست ناتوانن بابه‌نه‌كانى قوتابخانه بخوێنن، بێگومان گه‌ر به شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست و ڕاست و پلان بۆ دانراو سه‌یری یارییه ئه‌لیكترۆنییه به سووده‌كان بكه‌ى ئه‌ویش قازانج و سوودی خۆى هه‌یه، كه هه‌ندێ یاری هه‌یه بیر قوتابی به‌هێز ده‌كات و فێری پابه‌ندبوون و پڕه‌نسییپه‌كانى ژیانى ده‌كات و بیر و هزری قوتابی گه‌شه پێ ده‌دات و ، هه‌ڵسوكه‌وت و ڕه‌فتاری قوتابی باش ده‌كات و ده‌توانێ چاره‌سه‌رى زۆر گرفت بكات، كارامه‌ییه‌كانى قوتابی په‌ره پێ ده‌دات و فێری ناسینی زۆر شتى به سوودی ده‌كات، بۆیه پێویسته له‌لایه‌ن قوتابخانه و مامۆستاكان هه‌میشه ئه‌وه ڕوون بكرێته‌وه كه‌وا بۆ ماوه‌یه‌كى دیارى كرا‌و ده‌كرێ قوتابی سه‌یری یارییه ئه‌لیكترۆنییه باش و به سوود و په‌روه‌رده‌ییه‌كان بكات، كه‌وا كاریگه‌رى ئه‌رێنى و باشیان ده‌بێت له سه‌ر ڕه‌فتار و نه‌ش و نما كردنى كارامه‌ییه‌كان و به‌ها په‌روه‌رده‌ییه‌كان، له ماڵه‌وه‌ش پێویسته له‌لایه‌ن دایك و باوك بۆ ئه‌وه‌ى منداڵه‌كانیان دووربكه‌ونه‌وه له زیاد به‌كارهێنانى یارییه ئه‌لیكترۆنییه‌كان پێویستیه‌كانیان بۆ ته‌رخان بكه‌ن و چیرۆكیان بۆ بخوێنه‌وه و فێری په‌رتووك خوێندنه‌وه و یارى كردن به ئامێری تر و وه‌رزش و هونه‌ر و سه‌ردان كردنى ماڵى خزمان و دروست كردنى په‌یوه‌ندی هاوڕێیه‌تى له‌گه‌ڵ منداڵ و كه‌س و كار و دابین كردنى پێداویستى تر بۆیان و ئامۆژگاری كردنى به‌رده‌وام بۆیان و هاندانیان بۆ خوێندن.
به‌رێوه‌به‌رى گشتى/ وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده
ماسته‌ر له كارگێڕى په‌روه‌رده‌یی