ئیڤانجیلین لیلی ڕەخنە لە كوتانی ناچاریی كۆرۆنا لە ئەمریكا دەگرێت
خانمە ئەكتەری هۆڵیود ئیڤانجیلین لیلی ڕەخنەی توندی لە كوتانی ناچاریی كۆرۆنا گرت و ڕایگەیاند كە لە گردبوونەوەیەكدا بووە لە واشنتۆن دی سی (بۆ پشتیوانی لە سەروەری جەستەیی) و بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بە كوتانی ناچاری بۆ Covid.
ئیڤانجیلین لیلی دەڵێت: «من پێموایە هەرگیز نابێت كەس ناچار بكرێت بەپێچەوانەی ویستی خۆیەوە هیچ شتێك بخاتە ناو جەستەی خۆی لەژێر هەڕەشەدا، وەك چۆن قبووڵكراو نییە هێرشی توندوتیژانە، دەستگیركردن یان دەستبەسەركردن بەبێ دادگاییكردن، لەدەستدانی كار، بێماڵ و حاڵبوون، برسێتی، لەدەستدانی خوێندن، دابڕان لە ئازیزان، دەركردن لە كۆمەڵگە، لەژێر هیچ هەڕەشەیەكدا قبوڵ نییە.»
ئیڤانجیلین لیلی هەروەها لە پۆستەكەیدادەڵێت: «ئەمە ڕێگە نییە، ئەمە سەلامەت نییە، ئەمە شتێكی باش نییە، ئەمە خۆشەویستی نییە، تێدەگەم كە جیهان لە حاڵەتی ترسدایە، بەڵام پێم وانییە وەڵامدانەوەی ئەوە بێت بۆ ترسان بەهێز كێشەكانمان چارەسەر بكات.»
سەرەڕای ئەوەی بەرپرسان و پزیشكان لە هەموو جیهان دەیانگوت هیچ مەترسییەك لە وەرگرتنی ژەمەكانی ڤاكسینی Covid نییە، لەوانە كۆمەڵەی پزیشكی ئەمریكی، ئەكادیمیای ئەمریكی بۆ پزیشكی منداڵان، و سەنتەری كۆنترۆڵكردنی نەخۆشی، كە كۆمەڵێك داتای هاندەرانەیان بڵاوكردەوە، تا هاوڵاتیان لە هەموو وڵاتانی جیهانەوە بەتایبەت ئەمریكییەكان بۆ وەرگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا وەربگرن، بەڵام ئیڤانجیلین لیلی دووپاتی كردەوە، ئەو هەمیشە باوەڕی بە ئازادیی مرۆڤەكان هەبوو.
ئیڤانجیلین لیلی دووەم ئەكتەری مارڤێڵە كە ڕەخنەی خۆی لەبارەی كوتانەوە دەربڕیوە، لە ساڵی ٢٠٢٠ ئەستێرەی بلاك پانتەر لێتیتیا ڕایت گرتەیەكی ڤیدیۆیی دژی كوتانی ناچاری لە سۆشیال میدیا بڵاوكردەوە، دواتر ئەكاونتەكانی لە تویتەر و ئینستاگرام وەستاند پێش ئەوەی داوای لێبوردن بكات، وتی مەبەستی ئازاردانی كەس نییە .
سەرچاوە الفن السابع