کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی بچووک و لەکارکەوتنی کارەبا لە بەشێکی پایتەختی ئەمریکا

کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی بچووک و لەکارکەوتنی کارەبا لە بەشێکی پایتەختی ئەمریکا

 

 

ڕۆژی یەکشەممە فڕۆکەیەکی بچووک لە نزیکەی ٣٠ میل لە باکووری واشنتۆن بەر هێڵەکانی کارەبا کەوت و بووە هۆی پچڕانی کارەبای بەرفراوان.

هێزەکانی فریاکەوتن تا شەو کاریان کردووە بۆ ڕزگارکردنی سەرنشینانی فڕۆکەکە کە لە گوندی مونتگومری لە ویلایەتی مریلند لەناو کێبڵەکانی کارەبادا گیریان خواردبوو كە 100 پێ لە زەویەوە دوور بوون، ئەو دوو فڕۆکەوانە کە درەنگانی یەکشەممە تووشی ڕووداوەکە بوون،هەردووكیان ڕزگارکران،

کۆمپانیای ئاو و کارەبای ناوچەی واشنتۆن ڕایگەیاندووە، كە بەهۆی ڕووداوەکەوە کارەبای زیاتر لە 120 هەزار کڕیاری لەدەستداوە. هەروەها ڕێگاوبانەکان داخراون و زۆرێک لە ترافیک لایتەکان لەم ناوچەیەدا کوژاونەتەوە.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top