Jurassic World و Top Gun قۆناغێكی نوێی سینەما دەست پێ دەكەن
كۆتاییهاتنی قۆناغی پەتاكی كۆرۆنا لە بۆكس ئۆفیسی ئەمریكا و گەڕانەوەی چالاكیی سینەما بۆ پێش ساڵی ٢٠٢٠، هۆكارەكەی دەگەڕێنێتەوە بۆ فیلمەكانی جیهانی جوراسیك و تۆپ گەن، دوای سەركەوتنەكانی دیكەی فیلمەكانی سپایدەرمان و دكتۆر ستڕەینج.
بەشی سێیەمی فیلمی “Jurassic World Dominion” دوای سێ ڕۆژ لە نمایشكردن لە ئەمریكا 143 ملیۆن دۆلاری بەدەست هێنا، لە بەرامبەردا دووەم فیلمی Top Gun: Maverick لە یەكەم دەركەوتنی لە 27ی ئایارەوە ئاستی بەهێزی خۆی پاراستووە و دەستكەوتەكانی بەم جۆرە بوون:
لە هەفتەیەكدا 50 ملیۆن دۆلاری بەدەست هێناوە.
بەم ئەنجامانە فیلمی “Jurassic World Dominion” بەرزبووەوە بۆ لوتكەی لیستەكانی بۆكس ئۆفیس، داهاتەكەی 143 ملیۆن دۆلار بوو لە یەكەم دەركەوتنی ناوخۆییدا، سەرەڕای پێداچوونەوەی خراپی فیلمەكە، 400 ملیۆن دۆلار لە ماوەی چەند ڕۆژێكدا دوای پێشكەشكردنی.
لە لایەكی دیكەوە، تۆپ گان ماڤریك توانی سەرەتای بەهێزیی خۆی لە ئەمریكا بە قازانجی باشیش بپارێزێت و كۆی قازانجەكانی جیهانی گەیشتە نزیكەی ٧٥٠ ملیۆن دۆلار.
قازانجی بۆكس ئۆفیس بۆ ئەم هەفتەیە تەنیا سێیەم جارە لە سەردەمی پەتاكەدا كە فرۆشی بلیتی فرۆشراو بۆ سەرجەم فیلمەكان دەتوانێت ٢٠٠ ملیۆن دۆلار تێپەڕێنێت.
شرۆڤەكارانی سینەما گەشبینن دوای ئەوەی لە كۆتایی هەفتەدا دوو فیلمی بەناوبانگی بۆكس ئۆفیسی بەرز كردەوە، پێیانوایە كە ئەوە نیشانەیەكی نایاب بوو بۆ ئەوەی لە هاویندا بینینی فیلم بەردەوام دەبێت لە گەشەكردن. ئەمەش وا دەكات ئاستی ئامادەبوون لە سینەما هاوشێوەی ئەو ئاستانە بێت كە پێش سەردەمی كۆرۆنا هەبووە، پێشبینی پێشكەوتنیش دەكات لە نمایشكردنی فیلمە زەبەلاحەكان كە دوو ساڵ لەمەوبەر بەهۆی ترس لە زیانەكان و دووركەوتنەوەی جەماوەر دواخران.