كامێرایەك بۆ سەیركردن و گرتنی وێنەی سێ رەهەندی

كامێرایەك بۆ سەیركردن و گرتنی وێنەی سێ رەهەندی

بۆ وێنەگرتنی سێ رەهەندی واتە 3D پێویستی بە كامێرای تایبەتە، هەروەها بۆ سەیركردنی وێنەی سێ رەهەندیش پێویستی بە تیڤی یا شاشەی تایبەتە. كامێرای سێ دەوری Qoocam Ego 3D لە یەك كاتدا هەم وێنە سێ رەهەندییەكە دەكرێ و هەم بە شاشەی تایبەت كە بە جیا بە كامێراكە دەلكێندرێ دەكرێ سەیر وێنەكە بكەی.

كامێرای Qoocam Ego 3D كامێرایەكی جۆری VR180یە بە مەودای دیدی 79 پلە. ئەو ڤیدیۆیانەی بەو كامێرایە دەكرێن 60 فرێم لەچركەیەكدان و كوالیتی فیلمەكان سەرووی فوول ئیچ دییە. شاشەی سێ رەهەندی كامێرای ناوبراو، كامێرا و شاشەیە. كە بە شێوەی موگناتیسی بە كامێراكە پەیوەند دەدرێت، لە شاشەكەوە دەكرێت وێنە و فیلمە سێ رەهەندییەكان سەیر بكەی. شاشەكە لەمسییە و پشتەوەشی شاشەیە و دەكرێت بەهۆیەوە گۆڕانكاری لە مینۆ و رێكخستنەكانی كامێراكە بكەی.  دەكرێت ڤیدیۆییەكان بەهۆی بلوتوسەوە هاوبەشی كامێراكانی دیكە بكەی. دەكرێت هەر لە خودی شاشەكە وێنە و فیلمەكان دەستكاری بكەی و پێویست بە كۆمپیوتەر ناكات.

Top