یارا شێرزاد پێشەنگایەكی شێوەكاری لە وڵاتی ئەڵمانیا دەكاتەوە

یارا شێرزاد پێشەنگایەكی شێوەكاری لە وڵاتی ئەڵمانیا دەكاتەوە

شێوەكارێكی كورد بە ناوی(یارا شێرزاد) لە شاری هانۆڤەر لە وڵاتی ئەڵمانیا پێشەنگایەكی شێوەكاری تایبەت بە خۆی دەكاتەوەو تاوەكو مانگی شوباتی ساڵی داهاتوو بەردەوام دەبێت . 

یارا شێرزاد پێشەنگایەكی شێوەكاری لە وڵاتی ئەڵمانیا دەكاتەوە

پێشەنگاكە ناونیشانی (هێز و هونەر) بۆ دیاریكراوەو لە شاری هانۆڤەری وڵاتی ئەڵمانیا بەڕێوەدەچێت,لەم پێشەنگایە 16 تابلۆ نمایش دەكرێت كە هەر تابلۆیەك چیرۆك و خوێندنەوەیەكی تایبەت بە خۆی هەیە,یارا بە چەند شێوازێك كاری لەسەر تابلۆكانی كردووەو بەشێك لە كارەكانی بە شێوازی ڕەنگی ئاوی و بەشێكی دیكەی بە تەكنیكی جاف كێشراون, بڕیارە ئەم پێشەنگایە لە 1/12/2022 دەستپێبكات و تاوەكو 5/2/2023 بەردەوام بێت .

یارا شێرزاد پێشەنگایەكی شێوەكاری لە وڵاتی ئەڵمانیا دەكاتەوە

یارا شێرزاد كە خاوەن پێداویستی تایبەتە و نزیكەی دوو ساڵە لە وڵاتی ئەلمانیا دەژێت, لە نوێترین دەركەوتنیدا لە تۆڕی میدیایی ڕووداو, باسی لە كارەكانی كرد و ئاماژەی پێدا كە ئەو لە منداڵییەوە خولیای وێنەكێشانی هەبووە و حەزی زۆری بۆ ڕەنگەكان وایكردووە كە خەیاڵ و بیرۆكەكانی بە تابلۆ نیشان بدات و زیاتر پەرە بە بەهرەو تواناكانی خۆی بدات, هەروەها یارا گوتی كە خێزانەكەی پاڵپشت و هاوكاری بوونە لە كارەكانیدا هەر ئەمەش بۆوتە هۆی ئەوەی كە تاوەكو ئێستا بەردەوام بێت, هەر لە میانی ئەو چاوپێكەوتنە سەبارەت بە تابلۆیەكی, یارا ئاماژەی پێدا كە ئەو كارە گوزارشت لە خۆی دەكات وەك كەسێكی خاوەن پێداویستی تایبەت و لەم تابلۆیەدا نیشانی دەدات كە ڕەنگەكان دەتوانن بەربەستەكان بشكێنن تاوەكو ژیان بە جوانییەوە بەردەوام بێت .

ئاسۆ كاكەیی

Top