زه‌روره‌تى باخچه‌ى منداڵان له پرۆسه‌ى په‌روه‌رده
ئه‌دیب و شاعیری به‌ناوبانگی فه‌ره‌نسى (ڤكتۆرهۆگۆ) ده‌لێ" منداڵ هات واته خۆشى هات، ڕوناكى هات".
باخچه‌ى منداڵان وه‌كو دامه‌زراوه‌یه‌كى فێركردن پێش قۆناغی چونه قوتابخانه‌یه، واتا منداڵ له ته‌مه‌نى (4-5)ساڵى ده‌توانێ بچێته باخچه‌ى منداڵ تا فێری زۆر شت ببێ و بتوانێ له ژینگه‌یه‌كى جیاواز له ماڵ په‌روه‌رده ببێ، زاراوه‌ى باخچه‌ى منداڵان یه‌كه‌م جار له ساڵى (1837ز) له‌لایه‌ن زاناى ئه‌ڵمانى (فریدریك فرۆبل) به كار هات وه‌كو ئه‌زموونێكى كۆمه‌ڵایه‌تى بۆ منداڵان به گواستنه‌وه‌یان له ماڵ بۆ باچخه وه‌كو شه‌تله نه‌مام له باخچه په‌روه‌رده بكرێ و فێری زۆر شتى باش ببێ، یه‌كه‌م باخچه‌ى منداڵان له جیهان له ساڵى (1816ز)له ئوسكوتله‌نده دامه‌زرا له ساڵى (1819ز) دووه‌م باخچه له شارى له‌نده‌ن كرایه‌وه، له ئه‌مریكاش له ساڵى (1856ز) یه‌كه‌م باخچه‌ى منداڵان كرایه‌وه.
دیاره گرنگیدانى ووڵاتانى جیهان به‌و قۆناغه له‌وه وه ده‌بینرێت كه‌وا وێستگه‌یه‌كى گرنگه له ژیانى منداڵ و نه‌ش و نما كردنى منداڵ و هه‌ستیاری ته‌مه‌نى منداڵ كه‌وا له‌و ته‌مه‌نه‌دا منداڵ ئاماده‌یه فێری زۆر شت ببێ و شتى باش و به سوود به ئاسانى وه‌ربگرێ، تایبه‌ت پێویسته منداڵ له‌و ته‌مه‌نه دا ڕابهێنرێ له دووری ماڵ و دایك و باوك، بێ ئه‌وه‌ى برتسێ یان دوو دڵ بێ ئه‌وه‌ش وا ده‌كات منداڵ زیاتر متمانه‌ى به‌خۆى بێت و هه‌ست به سه‌ربه‌خۆیی بوونى خۆى ده‌كات، فێری رێزگرتنى مامۆستا و كه‌سانى تر ده‌بێ و له هه‌مان كاتیش‌دا گرنگه بۆ منداڵ له‌و ته‌مه‌نه‌دا له‌گه‌ڵ هاورێیه‌كانى هاوته‌مه‌نى خۆى تێكه‌ڵاوی دروست بێ و یارى بكات و كاتێكى خۆش و ئاسوده به سه‌ر ببات، جگه له‌وه‌ش فێری ناسینی ڕه‌نگه‌كان و پیته‌كان و ناوه‌كان و وێنه و وه‌رزش و جوله و كۆمه‌لێ شتی زۆر به سوود ده‌بێ كه‌سه‌ره‌تایه‌كى تۆكمه ده‌بێ بۆ چوونه قوتابخانه، بۆیه قۆناغی باخچه‌ى منداڵان قۆناغێكى زۆر گرنگه له ژیانى منداڵ كه به سه‌ره‌تای په‌روه‌رده‌ى ته‌ندروست و ڕاست داده‌نرێ و ژینگه‌یه‌كى له بار و په‌ره‌پێدانى له رووی ده‌روونی و هزر و جه‌سته و كۆمه‌ڵایه‌تى، واته به گشتی ئاماده‌كردنێكی ڕاست و ته‌ندروست پێویسته بۆ قوتابخانه.
گومانى تێدانییه ئه‌و منداڵانه‌ى به باخچه‌ى منداڵان دا ڕه‌ت ده‌بن و ده‌چێته قوتابخانه جیاوازن له‌وانه‌ى نه‌چوونه‌ته باخچه، چونكه له باخچه منداڵ فێری كۆمه‌لێ كارامه‌یی زه‌رور ده‌بێ له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه كه سه‌ره‌تایه‌كى هه‌ره گرنگ ده‌بێت بۆ قۆناغه‌كانى داهاتوو.
ئه‌وه‌ى گرنگه پێویسته مامۆستایانى باخچه‌ى منداڵان خاوه‌ن كۆمه‌لێ سیفات و ئادكاری تایبه‌ت بن به منداڵان كه ببنه مایه‌ى خۆشه‌ویستى و سه‌رنج ڕاكێش لاى منداڵان له رووى ڕواله‌ت و ڕێك پۆشى، زۆر گرنگى به‌خۆیان بده‌ن و هه‌رده‌م دڵ خۆش و ده‌م به‌خه‌نده و پێشنگ بن له ڕه‌فتار و گوفتار و هه‌ڵس و كه‌وتیان و پێشوو درێژ و خاوه‌ن سه‌لیقه‌یه‌كی تایبه‌ت بن، نابێ هه‌رگیز توڕه‌ن بن و هات و هاوار بكه‌ن، چونكه منداڵ له‌و ته‌مه‌نه زۆر ده‌ترسێ، پێویسته هه‌میشه سۆزدار و به‌به‌زه‌یی و ڕوویان خۆش بێت و ووزه به‌خشبن، ووزه‌ى ئه‌رێنى ببه‌خشن و دووربن له هه‌موو توندوتیژی و بێزارییه‌ك و خاوه‌ن داهێنان بن و مادوو نه‌بن، هه‌ستى مرۆڤایه‌تى به‌رزیان هه‌بێ و یارمه‌تى منداڵه‌كان بده‌ن له خواردن و خواردنه‌وه و وه‌ڕس نه‌بن، خاوه‌ن حه‌وسه‌له‌یه‌كى وه‌رزشیی و هونه‌ری بن و بتوانن به‌رده‌وام منداڵ گۆش بكه‌ن بۆ لای خۆیان و شیاو بن له ڕووى په‌روه‌رده‌یی و زانستییه‌وه، نابێ نه‌خۆش بن، پێویسته هه‌رده‌م چاڵاك بن و جوله‌یان هه‌بێت.
ئه‌و كارامه‌یی و سیفاتانه‌ى سه‌ره‌وه له‌گه‌ڵ چه‌ندانى تر له هه‌ر مامۆستایه‌ك بوونى هه‌بێ بێ شك مامۆستایه‌كى نموونه‌یی و په‌روه‌رده‌یی ده‌بێ و باخچه‌كه سوودی زۆر له تواناى ئه‌و جۆره مامۆستایانه ده‌بینێ و ده‌بێته هۆى خۆشه‌ویستی منداڵه‌كان و كه‌سێكى سوودبخش و قازانج به‌حش بۆ كۆمه‌ڵگه، هه‌رگیز په‌روه‌رده و كۆمه‌ڵه و باخچه‌ش ناتوانن ده‌ستبه‌رداری ئه‌و جۆره مامۆستایانه ببن كه هه‌میشه خاوه‌ن ویژدانى زیندوو به‌رهه‌مى به‌رده‌وام ده‌بن و نموونه‌ى هه‌ره جوان و به‌رزی میلله‌ته‌كه‌مان ده‌بن و مایه‌ى شانازی ده‌بن و ئه‌ستێره‌یه‌كى گه‌ش و دره‌وشاوه ده‌بن له ئاسمانى په‌روه‌رده به گشتی
به‌رێوه‌به‌رى گشتى/ وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده
ماسته‌ر له كارگێڕى په‌روه‌رده‌یی