سبه‌ى زانكۆی جیهان میواندارى بابان ده‌كات

سبه‌ى زانكۆی جیهان میواندارى بابان ده‌كات

له‌ خولى پله‌ یه‌كى كوردستان
سبه‌ى زانكۆی جیهان میواندارى بابان ده‌كات
ئاسۆ كاوه‌
بڕیاره‌ سبه‌ى دووشه‌ممه‌ له‌ چه‌ند یاریگایه‌كى شاره‌كانى كوردستان پێنج یارى له‌ هه‌فته‌ى دووه‌مى خولى یانه‌ پله‌ یه‌كه‌كانى كوردستان به‌رێوه‌بچێت، له‌ شارى هه‌ولێر یانه‌ى زانكۆی جیهان له‌ یه‌كه‌م یارى ئه‌م وه‌رزى خوله‌كه‌ میواندارى یانه‌ى بابانی سلێمانى ده‌كات، بۆ ئه‌م یارییه‌ یاریزانانى هه‌ردوو تیپ ئاماده‌كارى پێویستیان كردوه‌ بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن ئاست و ئه‌نجامى شایسته‌ به‌ده‌ست بهێنن، له‌ باره‌ى ئاماده‌كارییه‌كانى یانه‌ى زانكۆی جیهان زیاد كه‌ریم ئه‌ندامى ده‌سته‌ى كارگێڕى یانه‌كه‌ بۆ ماڵپه‌رى گوڵان میدیا گوتى" ئاماده‌كارییه‌كانمان وه‌كو پێویسته‌ هه‌موو هه‌ولێكمان ئه‌وه‌یه‌ بتوانین سێ خاڵى یارییه‌كه‌ به‌ده‌ست بهێنین، هیچ كێشه‌و گرفتێمان نییه‌ له‌ یانه‌كه‌مان سوپاسى سه‌رۆكى یانه‌كه‌ش ده‌كه‌ین كه‌ هاوكار و پاڵپشتى باشى كردوین، یاریزانان و ده‌سته‌ى راهێنه‌رانیشمان پلانى تۆكمه‌یان داوه‌ بۆ ئه‌وه‌ى سێ خاڵى یارییه‌كه‌ بۆ خۆمان ده‌سته‌به‌ر بكه‌ین، یانه‌ى هه‌ولێریش له‌ سه‌ر یاریگاى خۆى میواندارى یانه‌ى سێمێل ده‌كات بۆ ئه‌م یارییه‌ش هه‌ردوو یانه‌ ئاماده‌كارى پێویستیان كردوه‌، سلێمانیش له‌ سه‌ر یاریگاى خۆى یانه‌ى برادۆستی كه‌ركووك ده‌كات، یانه‌ى رانییه‌ له‌سه‌ر یاریگاى خۆى میواندارى یانه‌ى كۆیه‌ ده‌كات، له‌ قه‌زاى ره‌واندزیش هه‌ردوو یانه‌ى ره‌واندزو خانه‌قین ڕووبه‌ڕووى یه‌كترى ده‌بنه‌وه‌ سه‌رجه‌م یارییه‌كان له‌ كاتژمێر 2ى دواى نیوه‌ڕۆ به‌رێوه‌ ده‌چێت.

Top