لە جیهاندا ساڵانە یەک ملیۆن و ٣٠٠ هەزار کەس بەهۆی ڕووداوەکانی هاتوچۆوە گیانیان لەدەستدەدەن
بەپێی دوایین ڕاپۆرتی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، ساڵانە نزیکەی ملیۆنێک و 300 هەزار کەس لە جیهاندا بەهۆی ڕووداوەکانی هاتوچۆوە گیان لەدەست دەدەن.
بەپێی دوایین ڕاپۆرتی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، ڕۆژانە بە تێکڕا سێ هەزار و 600 کەس گیانیان لەدەستدەدەن و لە سەرانسەری جیهاندا یەک ملیۆن و 300 هەزار کەس بەهۆی ڕووداوەکانی هاتوچۆوە گیانیان لەدەستداوە.
زیاتر لە نیوەی قوربانیانی ڕووداوەکان پیادە و پاسکیلسوار و ماتۆڕسوارن.
جگە لەوەش پیاوان زیاتر لە ژنان قوربانی ڕووداوی هاتوچۆ دەبن و نزیکەی سێ لەسەر چواریان پیاون کە تەمەنیان لە خوار ٢٥ ساڵەوەیە.
هەروەها 93%ی ڕووداوە کوشندەکان لە وڵاتانی کەم داهات و مامناوەند ڕوودەدەن - بەپێی داتاکانی ناوەندی ئاماری تورکیا، لە ساڵی ٢٠٢١دا بە کۆی گشتی یەک ملیۆن و ١٨٦ هەزار و ٣٥٣ ڕووداوی هاتوچۆ لەو وڵاتە ڕوویانداوە و لەو ژمارەیەش ١٨٧ هەزار و ٩٦٣ ڕووداوی گیانلەدەستدان و برینداربوونی لێکەوتووەتەوە.
بەگوێرەی ئەو ئامارانە 5 هەزار و 362 کەس بەهۆی ڕووداوەکانەوە گیانیان لەدەستداوە و 274 هەزار و 615 کەسیش برینداربوون.
گوڵان: سەردار خەلیل