كاریگه‌ری ئامێره ئه‌لیكترۆنییه‌كان له سه‌ر قوتابی
زانای فیزیایی ئه‌ڵمانى به‌ناوبانگ (ئه‌لبێرت ئه‌نیشتاین) ده‌لێ" قوتابی مه‌نجه‌ڵ نییه تا پڕ ئاوى بكه‌ى، به‌ڵكو قوتابی چرایه‌كه، مه‌شخه‌لێكه پێویسته دایبگیرسێنى".
ئاشكرایه كه‌وا ئامێره ئه‌لیكترۆنییه‌كان به گشتی به‌هۆكارى نوێی داده‌نرێت كه‌وا ڕۆڵى گرنگ و كاریگه‌رییان هه‌یه له ژیانى مرۆڤ، تایبه‌ت دواى ئه‌وه‌ى كه‌وا جیهان ڕووبه‌ڕووى ڤایرۆسی (كۆڤید19) بوه‌وه و واى لێهات ده‌وامى فه‌رمانگه و قوتابخانه و زانكۆكان له زۆربه‌ى هه‌ره زۆری ووڵاتانى جیهان وه‌ستا و ناچار په‌نایان برده به‌ر خوێندن له دوره‌وه به رێگاى ئۆنلاین و خوێندن به‌ردوام بوو، ئه‌وه‌ش واى كرد زیاتر قوتابییان ئامێره ئه‌لیكترۆنییه‌كان به‌كاربهێنن و بووه به‌شێكى گرنگ له ژیانى ڕۆژانه‌یان، چونكه ڕۆژانه وابووه زیاتر له چه‌نده‌ها كاتژمێر له رێگاى به‌كارهێانى ئامێره‌كانى ئه‌لیكترۆنی وه‌كو مۆبایل و ئایپاد ولاپتۆپ و هیتد به‌كار بهێنن بۆ به‌رده‌وامى دان به خوێندن، ئه‌وه‌ش واى كردوه قوتابی ویاتر متوو په‌یوه‌ستی ئامێره‌كان ئه‌لیكترۆنی بێت و تاڕاده‌یه‌كیش له‌گه‌ڵى به‌رده‌وام بێت.
گومانى تێدانییه ئامێره ئه‌لیكترۆنییه‌كان قازانج و لایه‌نى ئه‌رێنى و ئیجابی باشى هه‌یه، به‌ڵام زیاد به‌كارهێنانى له‌لایه‌ن قوتابی كاریگه‌رى نه‌رێنى و سلبی و خراپی هه‌یه ئه‌وه‌ش مه‌به‌ستمانه لێره باسى بكه‌ین.
په‌روه‌رده‌كاران هه‌میشه جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه زیاد له به‌كارهێنانى ئامێره ئه‌لیكترۆنییه‌كان كاریگه‌رى به‌هێزى هه‌یه له گه‌وره و بچووك وه‌كو خوگرتن وایه به مادده هۆشبه‌ره‌كان، زیاد به‌كارهێنانى له‌لایه‌ن قوتابی كێشه‌ى گه‌وره و مه‌ترسیدار دروست ده‌كات له‌لایه‌نى ته‌ندروستى و ده‌روونی و كۆمه‌ڵایه‌تى و جه‌سته‌یی و خوێندن و زۆری تریش، ئه‌لێره‌دا ئه‌ركی هه‌موو لایه‌كمانه كۆمه‌ڵگه به گشتی و قوتابخانه و ماڵ به‌تایبه‌تى زیانه‌كانى زۆر به‌كارهێنانى ئامێره ئه‌لیكترۆنییه‌كان ڕوون بكه‌ینه‌وه كه‌وا چ جۆره گیروگرفت و كێشه‌ى ته‌ندروستى و كۆمه‌ڵایه‌تى و فشاری ده‌روونی و هیتر دروست ده‌كات، ده‌بێته هۆى لاوازی له بیركردنه‌وه و هه‌ست كردن و گرنگی پێدان و كه‌مته‌رخه‌می له خوێندن و بێباكی دروست ده‌كات، له به‌ر ئه‌وه‌ى قوتابی ئه‌مانه‌ت و پارێزراو وبه‌رپرسیاریه‌تى گه‌وره‌یه له سه‌ر شانى هه‌موو لایه‌كمان تایبه‌ت په‌روه‌رده‌كار و مامۆستا و كه‌س و كاری قوتابیان ده‌بێ به‌رگه‌ى ئه‌و به‌رپرسیاریه‌تیه بگرین، به هه‌موو دڵسۆزی و له خۆ بوردییه‌ك له پێناو پارستن و چاودێری كردنى ئه‌و پارێزراوی و ئه‌مانه‌ته، به‌رده‌وام قوتابیه‌كانمان وشیار بكه‌ینه‌وه له زیانه گشتییه‌كانى زیادبه‌كارهێنانى ئامێره ئه‌لیكترۆنییه‌كان و مه‌ترسییه‌كانى كه‌وا هه‌رده‌م خۆپارستن باشتره له چاره‌سه‌ركردن، بۆیه گرنگه به‌رده‌وام له قواتبخانه له‌لایه‌ن به‌رێوه‌به‌رى قوتابخانه و مامۆستاكانه‌وه ئامۆژگاری قوتابیان بكرێته‌وه له سه‌ر زیانه‌كانى زیاد به‌كارهێنانى ئامێره ئه‌لیكترۆنییه‌كان و هێنانه‌وه‌ى نموونه‌ى زیندوو بۆیان، به‌هه‌مان شێوه له ماڵه‌وه له‌لایه‌ن دایك و باوك و كه‌س وكاری چاودێری منداڵه‌كانیان بكه‌ن و كاته‌كانى به‌كارهێنانى ئامێره ئه‌لیكترۆنییه‌كانیان بۆ دیارى بكه‌ن و ئامۆژگارییان بكه‌نه‌وه، پێویسته له ماڵ له قوتابخانه قوتابی هان بده‌ن تا په‌رتووكه‌كانیان بخوێنه‌وه ڕایان بهێنن له سه‌ر خوێندنه‌وه‌ى په‌رتووكه‌كان و راوێژ و گفتوگۆ وه‌رزش هه‌م پێویسته و هه‌میش دوورده‌كه‌ونه‌وه له ئامێره ئه‌لیكترۆنییه‌كان، كه هه‌رده‌م خوێندنه‌وه یارمه‌تى گه‌شه‌كردنى بیروهزری قوتابی ده‌دات و تواناى وه‌رگرتنی باشتر ده‌كات، له‌به‌رامبه‌ردا كاتى زیاد به‌كارهێنانى ئامێره ئه‌لیكترۆنییه‌كان ووردبوونه‌وه و تێڕامان له خوێندن كه‌م ده‌كاته‌وه و بیركردنه‌وه لاواز ده‌كات و په‌رته‌وازه‌یی و بێئاگایی دروست ده‌بێت و به فیرۆدانى كاتێكى زۆره ئه‌گه‌ر هاتوو له كاتى پێویست و به سوود به‌كارى نه‌هێنى.
به‌رێوه‌به‌رى گشتى/ وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده
ماسته‌ر له كارگێڕى په‌روه‌رده‌یی