رووسیا جێم كاری سزا دەدات

رووسیا جێم كاری سزا دەدات

جێم كاری ئەستێرەی دیاری هۆڵیوود و پاڵەوانی فیلمی(sonic the hedgehog) كەوتە بەر سزاكانی وڵاتی رووسیا و لە ئێستادا ناتوانێ سەردانی ئەو وڵاتە بكات .

بەپێی ئەو هەواڵانەی كە لە میدیا و ڕۆژنامە جیهانییەكان بڵاوكراوەتەوە, رووسیا لیستێكی بڵاوكردۆوتەوەو 100 كەسایەتی دیاری وڵاتی كەنەدا سزا داوەو نابێت بچنە نێو خاكی ئەو وڵاتەوە, بەم هۆیەوە ناوی جێم كاری لەو لیستەدا هەیەو ناتوانێ سەردانی ڕووسیا بكات .

هۆكاری سەپاندنی ئەم سزایە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە جێم كاری پاڵپشتی كرد لە (جەستن ترودۆ) سەرۆك وەزیرانی كەنەدا بۆ پشتوانیی لە وڵاتی ئۆكراینا .

ئاسۆ كاكەیی

Top