دەستپێکردنی پێشانگای پیشەسازی بەرگری "IDEAS 2022" لە پاکستان

دەستپێکردنی پێشانگای پیشەسازی بەرگری

 

پێشانگای پیشەسازی بەرگری "IDEAS " لە پاکستان بە ئامادەبوونی کۆمپانیا جۆراوجۆرەکانی جیهان دەستی پێکرد.

پێشانگا و سیمیناری نێودەوڵەتی پیشەسازی بەرگری پاکستان «IDEAS 2022» بە ئامادەبوونی ٢٨ کۆمپانیای بەرگری تورکیا و کۆمپانیا جیهانیەكان لە شاری کەراچی دەستیپێکرد.

بەگوێرەی میدیاکانی پاکستان، زیاتر لە 500 کۆمپانیای بەرگری نێودەوڵەتی و 264 شاندی 64 وڵاتی جیهان بەشداری ئەم پێشانگایە دەکەن، کە لە 15 تا 18ی ئەم مانگە بەڕێوەدەچێت.

بیلاوەل بوتۆ زەرداری، وەزیری دەرەوەی پاکستان، لە کردنەوەی پێشانگاکەدا، ئەو چالاکییەی بە دەرفەتێکی گرنگ بۆ کۆمپانیا تایبەتەکان و پیشەسازییەکانی بەرگری گشتی لە سەرانسەری جیهان ناوبرد بۆ ئەوەی بەرهەمەکانیان بناسێنن.

پێشانگای IDEAS دوو ساڵ جارێک بەڕێوەدەچێت، بەڵام بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ساڵی 2020 بۆ ماوەی دوو ساڵ ڕاگیرا.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top