میران عەلی بە ڤیدیۆ كلیپێكی نوێ دەركەوتەوە
هونەرمەندی گۆرانیبێژ(میران عەلی) بەرهەمێكی نوێی گۆرانی بەشێوەی ڤیدیۆ كلیپ بڵاوكردەوە .
میران لە چانێڵی تایبەتی خۆی لە تۆڕی ڤیدیۆیی یوتیوب گۆرانییەكی بەناوی(شێتی تۆم) بڵاوكردەوە كە گۆرانیبێژ(ئارش عوسمان) تێكست و مێلۆدییەكەی ئامادەكردووە, هەروەها ئارام سەردار كاری دەرهێنانی ڤیدیۆ كلیپی گۆرانییەكەی ئەنجامداوە .
ئاسۆ كاكەیی