سامسۆنگ دەست دەکات بە بڵاوکردنەوەی کۆگایی دیجیتاڵی خۆی لە 13 بازاڕی نوێدا

سامسۆنگ دەست دەکات بە بڵاوکردنەوەی کۆگایی دیجیتاڵی خۆی لە 13 بازاڕی نوێدا

کۆمپانیای سامسۆنگ بۆ ئامێرە ئەلیکترۆنیەکان نیازی خۆی ڕاگەیاند بۆ فراوانکردنی ئاستی کۆگای سامسۆنگ بۆ ئەوەی ئەمساڵ 13 بازاڕی نوێ بگرێتەوە. و لە یەکەم خستنەبازاڕیەوە لە مانگی حوزەیرانی 2022، سەکۆی کۆگای دیجیتاڵی پیشوازییەکی زۆری لێکرا لە بازاڕەکانی وەک چین، فەرەنسا، ئەڵمانیا، ئیتاڵیا، کۆریا، ئیسپانیا، بەریتانیا، و ئەمریکا. ئێستا سەکۆکە بە شێوەیەکی بەرفراوانتر بەردەست دەبێت بۆ بەکارهێنەرانی بەحرەین، دانیمارک، فینلەندا، کازاخستان، کوێت، نەرویج، عومان، قەتەر، باشووری ئەفریقا، سوید، سویسرا، ڤێتنام و ئیمارات.
جێنی هان، جێگری سەرۆکی جێبەجێکار و سەرۆکی تیمی ژیانی دیجیتاڵی لە یەکەی ئەزموونەکانی مۆبایلی سامسۆنگ بۆ ئامێرە ئەلیکترۆنیەکان ڕایگەیاند: "کۆگای سامسۆنگ ئاسانکاری ڕۆژانە زیاتر دەکات بۆ ئاستێکی بەرزتر، و ئێمە لەگەڵ هاوبەشە متمانەپێکراوەکان و گەشەپێدەرەکانمان کارمان کردووە بۆ دەوڵەمەندکردنی ئەزموونی کۆگاکە." لە هەمان کاتدا، ئێمە سەرنج دەخەینە سەر پێشکەشکردنی سیستەمەکە بۆ زۆرترین ژمارەی بازاڕەکان بە زووترین کات، بۆ ئەوەی دەرفەت بدرێت بە زۆرترین ژمارەی بەکارهێنەرانی سامسۆنگ گالاکسی تا چێژ لە سوودەکانی کۆگای دیجیتاڵی وەربگرن”.
کۆگای سامسۆنگ ڕێگەیەکی خێرا و ئاسان و پارێزراوە بۆ بەکارهێنەران بۆ ڕێکخستن و دەستگەیشتن بە بەڵگەنامە و ناسنامە گرنگەکان، لەوانە کارتی بانکی، ژمارەی نهێنی، تەنانەت وێنەی پاسپۆرت و مۆڵەتی شۆفێری و کارتی خوێندکار، ئەمەش هەموو ئەمانە تەنها بە یەک پڕۆسەی چوونە ژوورەوە بۆ کۆگاکە ئەنجام دەدرێت. و لەگەڵ بەردەوامبوونی سامسۆنگ لە هاوبەشی کردن لەگەڵ چەندین لایەنی متمانەپێکراو و گەشەپێدەر، کۆگای سامسۆنگ بەردەوام دەبێت لە گەشەکردن.
سەکۆی کۆگاکە بە سامسۆنگ نۆکس پارێزراوە کە سەکۆی ئاسایشی سامسۆنگە کە ناسینەوەی پەنجەمۆر و کۆدکردنی لەخۆدەگرێت، بۆ پاراستنی زانیارییە گرنگەکانی بەکارهێنەران. کۆگاکە بەڵگەنامە هەستیارەکان بە تایبەتی لە ژینگەیەکی دابڕاودا هەڵدەگرێت و دەپارێزێت، ئەمەش چینێکی زیادەی پاراستن لە بەرامبەر هەوڵە ئەگەرییەکانی هاککردنی دیجیتاڵی و فیزیکی دابین دەکات.

Top