هوما لە ئەنستاگرام وەڵامی جەماوەر دەداتەوە

هوما لە ئەنستاگرام  وەڵامی جەماوەر دەداتەوە

لە ساڵیادی لەدایكبوونی خانمە ئەكتەری ناسراوی بۆڵیۆد (هوما قوریشی) ژمارەیەكی زۆری ئەستێرەكانی بۆڵیۆد ئامادە بوون و ژمارەیەكی زۆریشیان لە رێگەی بروسكەوە پیرۆزبایی خۆیان پێشكەش كرد.
هەر بەم بۆنەیەوە هوما لە رێگای تۆڕی كۆمەڵایەتی ئەنستگارامەوە بەردەوام وەڵامی جەماوەر و هەوادارانی خۆی دەدایەوە، هەرچەندە بەشێكی زۆری پرسیارەكانیان پەیوەندیی بە كەسایەتیی خۆیەوە هەبوو دوور لە هونەر و نواندن، یەكێك لەو بابەتانەی كە پرسیاری زۆر دەربارەی كرا، سیستمی خۆراكی تایبەتی خۆی بوو كە هۆكارێكی سەرەكییە لە هێشتنەوەی لەشی بە جوانی.
سەبارەت بەم بابەتە هوما لە ئەنستگارام دەڵێت: «لە دوای بابەتی نوێترین كارەكان و جلوبەرگ، جەماوەر زیاتر پرسیاری خۆراكی تەندروستیم لێ دەكەن و پرسیارەكانیش جۆراوجۆرن، بۆیە بە پێویستم زانی لیستی ئەو خۆراكانە بڵاوبكەمەوە كە لە سیستمی خۆراكیی مندا بە بەردەوامی هەیە، ئەمەش تا ئێستا وەك نهێنییەك بووە، بەڵام بەبۆنەی لە دایكبوونمەوە بۆ جەماوەر ئاشكرای دەكەم، هەرچەندە من پێموایە خواردنی تەندروست بابەتێك نییە كە ببێتە هۆی توڕەبوونی هونەرمەند، چونكە زۆر جار وا پێویست دەكات كە تەندروستی و تامی خۆشی خواردن تا راددەیەك تێكەڵ بێت، ئەمەش وادەكات كە جاری وا هەیە قوربانی بە یەكیان بدەیت، لە نێوان تام یان خواردنی تەندروست».
هەر لە درێژەی پۆستەكەیدا هوما دەڵێت: «من هەمیشە هانی خواردنی تەندروست و پاك دەدەم، ئەمەش یەكێكی دیكە بوو لەو هۆكارانەی كە نهێنی خواردنە تەندروستییەكەم ئاشكرا بكەم.»

Top