به‌هێز كردنى ئینتیماى نیشتمانى
چاڵاكوان و سیاسه‌تمه‌داری میسری (ئه‌حمه‌د عه‌بدوللا رزه) ده‌لێ" له مێژووى میسر ئه‌وانه‌ى زۆرترین ئینتیما و خۆبه‌ندییان هه‌بوو، زۆرترین قوربانیدانیان هه‌بوو، ئه‌وا هه‌ژاره‌كان بوون كه خاوه‌نى هیچ نه‌بوون".
شك له‌وه دانییه ئینتیما بوون و خۆبه‌ندی بۆ نیشتمان كۆڵه‌گه‌یه‌كى گرنگه له كۆڵه‌گه‌كانى به‌هاى نیشتمانى، وه به گرنگترین به‌هاكان داده‌نرێت كه پێویسته له سه‌ر دام و ده‌زگاكان ئه‌وپه‌ری گرنگی و بایه‌خ به په‌ره‌پێدانى ئه‌وبه‌هایه بده‌ن، كه بێگومان خێزان و قوتابخانه و زانكۆ و مزگه‌وت و كه‌نیسه و ڕاگه‌یاندنه‌كانن ده‌توانن ڕۆڵى سه‌ره‌كی بگێرن، ئه‌وه‌ى من ده‌مه‌وێ له‌و وتاره جه‌ختی لێ بكه‌مه‌وه ڕۆڵى قوتابخانه له دروست كردن و بنیاتنان و په‌ره‌پێدانى ئینتیماى نیشتمانییه لاى قوتابی، ئینتیما بۆ نیشتمان دروشمی بریقه‌دار نییه، به‌ڵكو پڕاكتیزه و جێ به‌جێ كردنه بۆ كۆمه‌لێ پڕه‌نسیپ و به‌هاى نیشتمانى، ئینتیماى نیشتمانى هه‌ستێكه له ناخی كه‌سه‌كان دروست ده‌بێ و واى لێ ده‌كات بچێته پاڵ نیشتمان و خۆشى بوێت و په‌یوه‌ندییه‌كى باش و ئه‌رێنى له نێوان كه‌سه و نیشتمان دروست ده‌بێت له به‌رزترین نمره و ئاست له دڵسۆزی و پابه‌ندی خۆى ده‌بینێته‌وه.
ئینتیما و خۆشه‌ویستى بۆ نیشتمان پێویستى به سازش كردن و رێكه‌وتن و پێكهاتن نییه، پێویستى به هه‌راج كردن و خۆبادان و خۆكردنه پاڵه‌وان و زیادكردنى نرخ نییه، پێویستى به مشت و مڕوهات و هاوار و شه‌ڕه قسه و پڕوپاگنده نییه، پێویستی به دروشمی بریقه‌دار و باق و بریق و زرینگه‌دار نییه، پێویستى به سیناریۆ و هه‌زاران وشه و قسه نییه، به‌ڵكو كرده‌وه‌كانمان و ڕه‌فتار كردنمان و ڕاستگۆیمان ده‌ڕبڕى ئینتیما و خۆشه‌ویستیمانه بۆ نیشتمان، ئه‌وانه‌ى باسمان كرد پێویسته له په‌روه‌رده‌وه فێر بین له پرۆگرامه‌كان له بابه‌ت و وانه‌كان فێر بكرێین و چۆن ئینتیمامان بۆ نیشتمان به‌هێز ده‌بێ، چونكه قوتابی ئاماده‌یه هه‌موو شتێكى باش و به سوود له قوتابخانه فێر ببێ و له پرۆگرام و په‌رتووكه‌كان بخوێنێ و له مامۆستاوه وه‌ریبگرێ، بۆیه گرنگه له پرۆگرامه‌كاندا بابه‌تى خۆشه‌ویستى و ئینتیما بۆ نیشتمان زۆر گرنگی پێ بدرێ و قوتابی فێر بكرێ چۆن خاك و نیشتمانى خۆش ده‌وێ و له پرۆگرامه‌كانه‌وه بنچینه‌ییه‌كانى ڕه‌وشت و ئادكاری جوان فێری قواتبی بكرێ و هه‌ست به شانازی و سه‌ربه‌رزی خۆى و نیشتمانه‌كه‌ى بكات.
گرنگه له پرۆگرامه‌كان باسى داستانه‌كانى نه‌به‌ردی پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان بكرێ و چۆن توانراوه كوردستان بپارێزرێ و باسى گیان فیدای پێشمه‌رگه بكرێ له شه‌ری داسه‌پاوی تیرۆرستانى داعش و ئاماژه به سه‌ربه‌رزی و قاره‌مانیه‌تى شه‌هیده‌كانمان بكرێ، جینۆساید و ئه‌نفالى میلله‌تى كورد به گرنگییه‌وه باسى لێوه بكرێ ئه‌وانه و چه‌نده‌ها شۆرشه‌كانى تر‌ى كورد و هه‌وراز و نشێو‌و هه‌ڵكشان و داكشانه‌كان ئاماژه‌ى پێبدرێ و ده‌بێ قوتابی بزانێ باب و باپیرانمان چۆن ژیاون و چۆن خه‌باتیان كردووه و توانیویانه كوردستان بپارێزن.
گرنگه قوتابی ڕه‌مز و سیمبوله‌كانى كورد بناسێ نموونه بارزانى نه‌مر باوكی روحی نه‌ته‌وه‌ى كورد چۆن ژیاون و تێكۆشاون له پێناو پاڕاستنی نیشتمان و سه‌ربه‌رزی میلله‌تى كورد، هه‌موو ئوانه و چه‌نده‌هاى تر كه قوتابی له پرۆگرامه‌كانه‌وه بابه‌ته‌كان ده‌یخوینێ و وا له قوتابی ده‌كات كه شاره‌زایی مێژوو و جوگرافیای كوردستان بێت، جگه له‌مه‌ش تاكێكى به‌هێز و خاوه‌ن ئینتیما و ئیراده‌ى لێ دروست ده‌بێت و ده‌زانێ كه نیشتمانه‌كه‌ى به دیاری پێشكه‌شى نه‌كراوه، به‌ڵكو به رووباری خوێن پارێزراوه، به شه‌ونخوونی و به‌خوێن و گیانى پێشمه‌رگه و هێزه‌كانى ئاسایش و ناوه‌خۆ سه‌قامگیری و ئاسایشی بۆ دابین كراوه.
بۆیه گرنگه له په‌روه‌ده‌وه له پرۆگرامه‌كان وشیاری تاك بڵاوبكرێته‌وه هه‌ستى نیشتمان په‌روه‌ری له ناخی قوتابی دروست ببێ و گه‌شه‌ى پێ بدرێ و چه‌كه‌ره بكات و كه‌سێكى نیشتمان په‌روه‌رو نیشتمان دۆستی به‌هێزی لێ دروست بكرێ كه هه‌رگیزا و هه‌رگیز سازش و مساوه‌مه له سه‌رمافه نه‌ته‌وایه‌تى و نیشتمانییه‌كانى نه‌كات و دڵسۆز و ڕاستگۆ و خۆنه‌ویست بێ و ئاماده بێ خوێنى خۆى ببه‌خشێ، به‌ڵام هه‌رگیز نابێ كه‌مته‌رخه‌م بێ به‌رامبه‌ر به نیشتمان، چونكه نیشتمان ئه‌مانه‌تى باب و باپیرانمانه و پاڕاستنی له ئه‌ستۆی ئێمه‌یه و تا به ئه‌مانه‌تى ڕاده‌ستى نه‌وه‌كانمان بكه‌ین و ئه‌وانیش وه‌كو شوره‌ی پۆڵایین بن بۆ پاڕاستنی نیشتمان.
بۆیه گرنگه كه‌سه‌كان تاكه‌كان هه‌ست به بوونى خۆیان بكه‌ن و گرنگی به خۆیان بده‌ن تا سه‌ركه‌وتووبن بۆ ئه‌وه‌ى ئینتیمایان به‌هێز بێت، ئه‌وه‌ش هاوته‌ریبه له‌گه‌ڵ قسه‌ى سیاسه‌ت مه‌داری ئوسترالی (نورمان كینج) كه ده‌لێ" ئینتیما بوون مه‌رجی سه‌ره‌كییه بۆ به‌دیهێنانى هه‌ست كردن به خۆت و سه‌ركه‌وتنى خۆت".
به‌رێوه‌به‌رى گشتى/ وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده
ماسته‌ر له كارگێڕى په‌روه‌رده‌یی