بەهۆی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی سەربازی پێنج کەس گیانیان لەدەستدا

بەهۆی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی سەربازی پێنج کەس گیانیان لەدەستدا

 

 

بەهۆی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی سەربازی لە ڤەنزوێلا لە میانی ئەرکێکی مەشقپێکردندا پێنج سەرباز گیانیان لەدەستدا.

ڤلادیمێر پادرینۆ لۆپێز، وەزیری بەرگری ڤەنزوێلا ڕایگەیاند: فڕۆکەیەکی سەربازیی جۆری C-2088 لە ویلایەتی ئەمازۆناس کەوتە خوارەوە و لە ئەنجامدا 5 ئەفسەری هێزەکانی سوپای ئەو وڵاتە گیانیان لەدەستدا.

ئاماژەی بەوەشکرد: تا ئێستا تەرمی چواركەس دۆزراونەتەوە و ئۆپەراسیۆنی گەڕان بۆ دۆزینەوەی تەرمی پێنجەم بەردەوامە.

نیکۆلاس مادۆرۆ سەرۆکی ڤەنزوێلا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر هاوخەمی خۆی بۆ کەسوکاری ئەو سەربازانە دەربڕی کە لەم ڕووداوەدا گیانیان لەدەستداوە و نووسیویەتی: لەدەستدانی 5 ئەفسەری ئازای هێزی ئاسمانی خەمێكی زۆر گەورەیە.

لێکۆڵینەوە لەبارەی هۆکاری ئەم ڕووداوە دەستی پێکردووە.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top