هێرشی زیاتر لە ١٥٠چەكدار بۆ سەر بارەگای پۆلیس لە پاکستان

هێرشی زیاتر لە ١٥٠چەكدار بۆ سەر بارەگای پۆلیس لە پاکستان

 

زیاتر لە ١٥٠ چەكدار هێرشیان کردە سەر بنکەیەکی ئەمنی لە پاکستان و پێنج ئەفسەری پۆلیسیان کوشت و تەرمەکانیان بردووە.

لە هێرشی زیاتر لە ١٥٠ چەكدار بۆ سەر بنکەیەکی پۆلیس لە ناوچەی گوتکی سەر بە ویلایەتی سند لە پاکستان، ٥ ئەفسەری پۆلیس کوژران و ٤ کەسی دیکەش بریندار بوون.  

ژمارەیەکی زۆر لە هێزە ئەمنییەکان ڕەوانەی ناوچەکە کراون.

ئەفسەرێکی پۆلیس کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، گوتی: هێرشبەرەکان بە موشەک هێرشیان کردووە، هەروەها تەرمی كوژراوەكانیشیان بردووە.  

بەپێی وتەی بەرپرسانی ئەمنی، ئەفسەرانی پۆلیس بۆ پاراستنی ئارامی گشتی چوونەتە ناوچەکە و هەروەها چەكدارەكانیش لە کاردانەوەی بوونی پۆلیس لە ناوچەکەدا هێرشەكەیان ئەنجامداوە.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top