ماڵپەڕێك بۆ دابەزاندنی كتێبی ئینگلیزی

ماڵپەڕێك بۆ دابەزاندنی كتێبی ئینگلیزی

 لە جیهانی مەجازیدا هەزاران كتێبخانەی مەجازی هەن، هەندێك لەو كتێبخانانە بۆ سوود وەرگرتن لێیان دەبێ تێچوویەك بدەی و بە خۆڕایی نین. هەندێك لەو كتێبخانانەش بەخۆڕایین.  یەكێك لەو كتێبخانە مەجازیانە ماڵپەڕی .gutenberg.org دەكرێ بڵێین كۆنترین كتێبخانەی مەجازی كتێبی ئینگلیزیە. تا ئێستا زیاتر لە 60 هەزار كتێبی لەسەر داندراوە. یەكەمین ماڵپەڕی كتێبخانەی مەجازییە بەمەبەستی هاندانی خوێنەر بۆ خوێندنەوە و بڵاوكردنەوەی كتێب بەرهەم هاتووە. لەو كتێبخانەیەكدا جگە لە كتێبی نوێ، وەك گەورەترین بانكی كتێبی كۆن و كلاسیكیش دادەنرێ. لە ماڵپەڕەكەدا كتێبەكان ریزبەند كراون و بەپێی ژانر و ناوەرۆك دەتوانی كتێب هەڵبژێری. لەماڵپەڕەكەدا بەشی بەدواداگەڕان هەیە.

Top