بەهۆی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی نەفەر هەڵگر 19 كەس کوژراون

بەهۆی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی نەفەر هەڵگر 19 كەس کوژراون

 

 

فڕۆکەیەکی نەفەر هەڵگر بە 39 سەرنشین و 4 كارمەندی فڕۆكەكە بە هۆی خراپی باری کەشوهەواوە لە دەریاچەی ڤیکتۆریا کەوتە خوارەوە.

ویلیام موامپاگالە بەڕێوەبەری پۆلیسی ناوچەی کاگرا لە تانزیا بە پەیامنێرانی ڕاگەیاند: کە هەندێ لە سەرنشینانی فڕۆکەکە ڕزگارکراون و19 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، كە تیمەكانی فریاكەوتن لە گەڕان بەردەوامن هەروەها بریندارەکان بەمەبەستی چارەسەرکردن گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی کاگرا.

گوتیشی: ئەم فڕۆکەیە لە شاری دارئەلسەلامەوە بەرەو فڕۆکەخانەی بوکوبا دەڕۆیشت.

جەختیشی لەوە کردەوە، کە لێکۆڵینەوە لە هۆکاری کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە دەستیپێکردووە. تا ئێستا ژمارەی ئەو کەسانەی کە ڕزگاریان بووە ڕانەگەیەندراوە.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

 

Top