هەوڵی خۆکوشتنی ژنێک لە میترۆی کەرەج
بە وتەی شایەتحاڵەکان، لە وێستگەیەکی میترۆی کەرەج، ژنێکی تەمەن پەنجا ساڵ هەوڵی خۆکوشتنی داوە، بە سەختی برینداربووە.
ئەحمەد مەهدەوی، بەرپرسی بنکەی پزیشکیی فریاکەوتنی پارێزگای ئەلبۆرز، ڕاگەیاند: بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان، ئەم ژنە تەمەن 50 ساڵە لە ئەنجامی لێدانی شەمەندەفەر هەردوو قاچی لەدەستداوە.
ڕاشیگەیاند: كە دەستبەجێ تیمەکانی فریاکەوتنی ئەلبۆرز گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و بریندارەکەیان گواستەوە بۆ نەخۆشخانەی شەهید مەدەنیی شاری کەرەج.
مەهدەوی گوتیشی: ئێستا ئەم کەسە لە نەخۆشخانەی شەهید مەدەنیی شاری کەرەج چارەسەری بۆ دەکرێت.
گوڵان: سەردار خەلیل