پەرواز حوسێن ڤیدیۆ كلیپێكی نوێی بەناوی (وەرە) بڵاوكردەوە

پەرواز حوسێن ڤیدیۆ كلیپێكی نوێی بەناوی (وەرە) بڵاوكردەوە

خانمە گۆرانیبێژی كورد(پەرواز حوسێن) بەرهەمێكی نوێی بەشێوەی ڤیدیۆ كلیپ بڵاوكردەوە .

پەرواز حوسێن لە چانێڵی تایبەتی خۆی لە تۆڕی ڤیدیۆیی یوتیوب گۆرانییەكی نوێی بەناوی (وەرە) بڵاوكردەوە كە تێكستەكەی لەلایەن (سامی ئەرگوشی) نووسراوەتەوەو هونەرمەند (گۆران ساڵح) ئاوازەكەی ئامادەكردووە, هەروەها ریناس كورداغ موزیكی گۆرانییەكەی ئامادە كردووەو رێگا بەرزنجی كاری دەرهێنانی ڤیدیۆ كلیپەكەی ئەنجامداوە .

شایەنی باسە, پەرواز حوسێن لە نوێترین دەركەوتنیدا سەبارەت بە كارەكانی گۆرانی (وەرە) ئاماژەی پێدا كە ئاوازی ئەم بەرهەمە بۆ 12 ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە و هونەرمەند (گۆرانی ساڵح)ی هاوژینی ئاوازەكەی ئامادەكردووە بەڵام درووستكردنی بۆ گۆرانی و بڵاوكردەنەوەی لەكاتی خۆیدا دواخرا بەڵام دواجار بڵاوكرایەوە, هەروەها سەبارەت بە بەرهەمی نوێی گۆرانی پەرواز ڕایگەیاند كە لە ئێستادا كار بۆ بڵاوكردنەوەی گۆرانییەكی نوێ دەكات كە بە زمانی عەرەبی تۆماركراوەو كاری ریكۆرد تەواو بووەو لە وڵاتێكی عەرەبی كاری كلیپەكەی ئەنجامدەدات .

ئاسۆ كاكەیی

Top