بەهۆی دوو تەقینەوە 100 کەس گیانیان لەدەستدا
لە ئەنجامی دوو تەقینەوە لە شاری مۆگادیشۆی پایتەختی سۆماڵ، بەلایەنی کەم 100 کەس گیانیان لەدەستدا.
سەرچاوەیەکی ئەمنی سۆماڵی ڕایگەیاند، كە دوو ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو لە نزیک وەزارەتی پەروەردە لە مۆگادیشۆی پایتەختی سۆماڵ تەقینەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد: كە لەم تەقینەوەیەدا بەلایەنی کەم 100 کەس کوژراون و زیاتر لە 300 کەسیش برینداربوون.
حەسەن شێخ مەحمودی سەرۆکی سۆماڵیا، سەردانی شوێنی ڕووداوەکەی کرد و هاوخەمیی خۆی بۆ كەس و كاری قوربانیان دەربڕی و ئیدانەی هێرشەکەی کرد و بە كارێكی "نامرۆڤانە" ناوی برد.
تا ئێستا هیچ لێدوانێکی فەرمی سەبارەت بە تەقینەوەکان بڵاونەکراوەتەوە.
گوڵان: سەردار خەلیل