لە کۆریای باشوور زیاتر لە 150 کەس گیانیان لەدەستدا

لە کۆریای باشوور زیاتر لە 150 کەس گیانیان لەدەستدا

 

ئاماری گیانلەدەستدان لە قەرەباڵغی جەژنی هالووین لە سیئۆلی پایتەختی کۆریای باشوور بۆ ١50 کەس بەرزبووەوە.

بەهۆی قەرەباڵغی لە کاتی ئاهەنگی هالووین لە سیئۆلی پایتەختی کۆریای باشوور، لانیکەم ١50 کەس گیانیان لەدەستداوە  و ١٥٠ کەسیش برینداربوون و باری تەندروستیی زۆربەیان سەختە.

بە گوتەی دەسەڵاتدارانی کۆریای باشوور، ئەم ڕووداوە لە ناوەندێکی کات بەسەربردن لە سیئۆل ڕوویداوە.

هەروەها چۆی چۆن سیک، بەرپرسی دەزگای ئاگرکوژێنەوەی نیشتمانی کۆریای باشوور ڕایگەیاند، قەرەباڵغییەکە بووەتە هۆی وەستانی لەناکاوی دڵی 50 کەس و خنکاندنی کەسانی دیکە.

بە وتەی ناوبراو، زیاتر لە 400 کارمەندی فریاکەوتن و نزیکەی 140 ئۆتۆمبێلی فریاگوزاری ڕەوانەی شوێنی ڕووداوەکە لە سەرتاسەری وڵات کراون.

نزیکەی ١٠٠ هەزار کەس بەشدارییان لە ئاهەنگی هالووین لەم ناوچەیەدا کردووە.

ئەم ڕووداوە شەوی شەممە کاتژمێر 22:30 بەکاتی ناوخۆیی لە شاری سیئۆلی ناوەندی کۆریای باشوور ڕوویداوە و پێشبینی دەکرێت ژمارەی قوربانییەکان لەوە زیاتر بێت.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top